ئایا میزی منداڵ مرۆڤ لە کۆڕۆنا دەپارێزێت
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
چەندین پرسیاری گرنگ لە بارەی کۆڕۆنا دەکرێن و خەڵک دەیەوێت وەڵامی دەستکەوێت و یەکێک لەم پرسیارانە ئەوەی ئایا میزی منداڵ مرۆڤ لە تووشبوون بە کۆڕۆنا دەپارێزێت .
زانایان دەڵێن ئەم قسەیە ھیچ بنەمایەکی راستی نییە و میزی منداڵ ناتوانێت مرۆڤ بپارێزێت لە کۆڕۆنا ، چونکە میز ڤایرۆس و میکرۆب لە ناونابات ، ھەروەھا لە پێکھاتەکەی خۆی ھەندێک ڤایرۆس و میکرۆبی تێدایە .
شووشتنی دەستەکانت بە میزی منداڵ و یا خاوێنکردنەوەی ھەندێک شوێن بە میزی منداڵ ناتپارێزێت لە کۆڕۆنا ، بەڵام لە بڕی ئەوە دەتوانی دەستەکانت پاک بکەیتەوە بە پاککەرەوەی تایبەت بە منداڵان و یا بە ئاو و سابۆن بیشۆ و شوێنەکانی ماڵەوە لە دیتۆلی تایبەت خاوێن بکەوە ، بەم شێوەیە پارێزراوتر دەبی لە کۆڕۆنا .
سەرچاوە | پێگەی الجزیرە
|
« تهواوی بابهته پزیشكیهكان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وهرگرتنی چارهسهری گونجاو سهردانی پزیشك بكه! »
« مافی بڵاوکردنهوهی ئهم بابهته بۆ کوردزۆن پارێزراوه »
|