»  تەندروستی

پێشبینی ده‌كرا كه‌ كۆڕۆنا بڵاوده‌بێته‌وه‌!

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

ھەموو کات پێشبینی ھەبوو کە ڤایرۆس ھەڕەشە لە ژیانی مرۆڤەکان دەکات وئەمەش مێژوویەکی درێژی ھەیە لەگەڵ مرۆڤایەتی ، بەپێی ئەو زانیارییانەی مرۆڤ ھەیەتی کە بە پێی سەردەمەکان ڤایرۆسەکان خۆیان دەگۆڕن  و لە ھەر قۆناغێک بە شێوەیەکی نوێ دەرکەوتووە . 
بەڵام ئەوەی ئەستەمە بۆ مرۆڤ ئەوەیە پێشبینی کاتی سەرھەڵدانی کۆڕۆنا بکات یا ھەر ڤایرۆسێکی دیکە ، چونکە گۆڕانکارییەکان  چاوەڕواننەکراون و نازاندرێت لە کوێ دەبێت و چۆن سەرھەڵدەدات . 
لەبەر ئەمە رێکخراوی تەندروستی جیھانی ھەموو کات لە ئامادە باشی دایە بۆ چاودێریکردنی بارودۆخی وڵاتان لەرووی سەرھەڵدانی ڤایرۆسەکان و چۆنیەتی گەشەسەندیان, ھەروەھا زۆربەی زانایان کار دەکەن بۆ دۆزینەوەی ڤاکسینێک بۆ لەناوبردنی ئەم ڤایرۆسەش . 
سەرچاوە | پێگەی الجزیرە 



«  ته‌واوی بابه‌ته‌ پزیشكیه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3196بینین‌‌‌
4 ساڵ پێشتر - Mar 28 2020 8:26PM