كاریگەری كەش و هەوای گەرم لەسەر كۆڕۆنا
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
کۆڕۆنا و گەرمی
تا ئێستا ناتواندرێت پەیوەندییەکی زانستی لە نێوان گەرمی کەشی ھەوا و کۆڕۆنا دیاری بکرێت ، ھەرچەندە زۆربەی ڤایرۆسەکانی دیکە لە کەشی گەرم کەمتر بڵاودەبنەوە ، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی تیشکی سەروو وەنەوشەیی کە لەمانگە گەرمەکان زیاتر بوونی ھەیە و ئەم تیشکانەش وا دەکەن ڤایرۆسەکان لەسەر شوێنەکان کەمتر بمێننەوە ، چونکە رێژەیەکی زۆر لە شلە لەدەست دەدەن و لەناو دەچن .
بە شێوەیەکی گشتی دەکرێت بڵێین کە کەشی گەرم ھۆکار دەبێت بۆ کەم بوونەوەی تووش بوون بە ڤایرۆس ، لەنێو ئەم ڤایرۆسانەش کۆرۆنای (کۆڤید - ١٩).
لەگەڵ ئەوەش رێکخراوی تەندروستی جیھانی تا ئێستا بە شێوەیەکی فەرمی ئەوەی یەکلایی نەکردووتەوە کە کۆڕۆنا بە پلەکانی گەرمی لە ناو دەچێت و یا کەم دەبێتەوە . لەبەر ئەمە ئێمەش ھەڵەین ئەگەر وابزانین کە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ھاوین بە تەواوەتی لەناو دەچێت .
سەرچاوە | پێگەی الجزیرە .
|
« تهواوی بابهته پزیشكیهكان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وهرگرتنی چارهسهری گونجاو سهردانی پزیشك بكه! »
« مافی بڵاوکردنهوهی ئهم بابهته بۆ کوردزۆن پارێزراوه »
|