»  تەندروستی

ئایا خۆشووشتن بە دیتۆل و کلۆر رێگری لە کۆڕۆنا دەکات؟

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

لەگەڵ تەشەسەندنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسەرتاسەری جیھان جۆرەھا پرسیار بە مێشکی خەڵکی دروست دەبێت، یەکێک لەوانە ئایا دیتۆل و کلۆر رێگری لە ڤایرۆسەکە دەگرن . 
گەر مرۆڤ تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ھاتبێت ئەوا خۆ شوۆردن بە دیتۆل و کلۆر ھیچ سوودێکی ئەوتۆی پێناگەینێت . 
بەپێچەوانەوە ئەگەر مرۆڤەکە تووشی ڤایرۆسەکە نەببوو ئەوا بەکارھێنانی ئەم دوو مادەیە بۆ شووشتنی لەش زیانی ھەیە چونکە مادەی بەھێزن و کاریگەری نێگەتیڤیان لەسەر جەستە و جلوبەرگ ھەیە. 
بەڵام دیتۆل و کلۆر زۆر بەسوودن بۆ تەعقیم کردنی دەستەکان و سەر مێز و شوێنەکانی دیکەی ماڵەوە بەڵام دەبێت بە وریایی بەکاری بێنین و زیادەرۆیی تێدا نەکەین . 
سەرچاوە | پێگەی رێکخراوی تەندروستی جیھانی .


«  ته‌واوی بابه‌ته‌ پزیشكیه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
1532بینین‌‌‌
4 ساڵ پێشتر - Mar 31 2020 7:56PM