ئایا پێویست دەکات ھەست بە دڵە راوکێ بکەیت لە تووشبوون بە کۆڕۆنا؟
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
ئەگەر لە یەکێک لەو وڵاتانە نەبوویت کە کۆڕۆنای تێدا بڵاوە و لەگەڵ کەسێک نەبووی کە تووشی ئەم نەخۆشییە بووە ، ئەوا ئەگەرەکانی تووشبوونت بەم ڤایرۆسە زۆر کەمە .
لەگەڵ ئەمە پێویستە لەسەرت رێنماییە تەندروستیەکان بەھەند وەربگریت و سەرکێشی بە تەندروستی خۆت و خانەوادەکەت نەکەیت ، لەبەر ئەمە بەدواداچوون بۆ بارودۆخی تەندروستی خۆت و ئەندامانی خێزانەکەت بکە، بەڵام ترس و دڵە راوکێ بڵاومەکەوە و مەرج نییە ھەموو کۆکین و پژمینێک ڤایرۆسی کۆڕۆنا بێت ، لەوانەیە حاڵەتێکی ئاسایی بێت و بە ئاسانی تێدەپەڕێت .
بەڵام ئەگەر لەشوێنێک بوویت و ئەم ڤایرۆسە تێدا بڵاوبوو ، ئەوا پێویست لەسەرت وریا بیت و بەتەواوەتی خۆت پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان بکەیت کە لەم ناوچەیە بڵاودەکرێتەوە بۆ ئەوەی بەسەلامەتی ئەم دۆخە تێپەڕیتنی .
دەبێ ئەوەت لەبیر بێت مەرج نییە ئەوانەی تووشی کۆڕۆنا دەبن ، گیان لەدەست بدەن ، بەڵکۆ زۆرینەی چاک دەبێتەوە و تەنھا ئەوانە گیان لەدەست دەدەن کە ھێزی بەرگری لەشیان لاوازە و یاخود نەخۆشییەکی درێژخایەنیان ھەیە و یا تەمەنیان زۆر گەورەیە .
لەگەڵ ئەوەش ئەگەر ھەستت کرد نیشانەکانت ھەیە پێویستە خۆت بەدوور بگری لەخەڵک تا ماوەی ١٤ رۆژ و بەرپرسانی تەندروستی لە حاڵەتەکەت ئاگاداری بکەیتەوە .
سەرچاوە | پێگەی رێکخراوی تەندروستی جیھانی
|
« تهواوی بابهته پزیشكیهكان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وهرگرتنی چارهسهری گونجاو سهردانی پزیشك بكه! »
« مافی بڵاوکردنهوهی ئهم بابهته بۆ کوردزۆن پارێزراوه »
|