ڤایرۆسی کۆڕۆنا یەکێکە لەو ڤایرۆسانەی دەبێتە ھۆی نەخۆش کەوتنی ھاوڵاتیان و زۆربەی حاڵەتەکان مەترسیدار نیە تەنھا دوو جۆری نەبێت کە مەترسی لە سەر ژیانی مرۆڤ دروست دەکەن ئەوانیش پەتای رۆژھەڵاتی ناوەڕاست (Middle East respiratory syndrome) و ناسراوە بە (MERS) و ھەروەھا ئەوی دیکە بریتیە لە ئاوسانی سییەکان و یاخود ناسراوە بە پەتای تەنگە نەفەسی توند کە بە ئینگلیزی پێی دەگوترێت (Severe acute respiratory syndrome) .
ئەم ڤایرۆسە کاتێک لە ساڵی ٢٠١٢ لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست سەریھەڵدا و بەتایبەتی لە وڵاتی سعودییە نزیکەی ٤٧٥ مرۆڤ گیانیان لەدەستدا .
دواتر ئەم ڤایرۆسە گوازرایەوە بۆ ئەفریقیا و ئاسیا و ئەوروپا ، ئەم جارەش جۆرێکی دیکە لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە وڵاتی چین سەریھەڵداوە کە پێی دەگوترێت کۆڕۆنای ٢٠١٩ یاخود (٢٠١٩ - NCOV).
بنچینهی ڤایرۆسی کۆڕۆنا:
ڤایرۆسی کۆڕۆنا کە دەبێتە ھۆی ئەو نەخۆشییەی ئێستا لە جیھان بڵاوبووتەوە کە ناسراوە بە پەتای ھەناسەدانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە بنەڕەتدا لە ئاژەلان سەر ھەڵدەدا و بە ئینگلیزی پێی دەگوترێت (Zoonotic virus) واتا ئەم جۆرە ڤایرۆسە لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ . توێژینەوەکان دەریانخستووە کە یەکەم جار ئەم جۆرە ڤایرۆسە لە ئەنجامی پەیوەندی راستەوخۆی نێوان ووشتر و مرۆڤ بڵاوبووتەوە، بەڵام ھەندێک لە زانایان دەڵێن لەسەرەتا لە شەمشەمە کوێرە گوزارەوتەوە بۆ ووشتر و ئینجا بۆ مرۆڤ .
نیشانەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا
تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا وا دەکات مرۆڤەکە ھەست بە ھەندێک حاڵەت بکات و نیشانەکانی وەک نیشانەی نەخۆشی ھەڵامەت (پەسیو) وایە و سەرەتا نیشانەکان زۆر ئاسایین و دواتر توند دەبن .
نیشانەکان دواتر گەشە دەکەن و دەبێتە ئاستەنگی لەھەناسەدان و ھاتنی چڵم لە نێو لووتەکان و سەرئێشەیەکی زۆر و ئاوسانی قورگ و تایەکی زۆر ، زۆرینەی ئەو نیشانانە ماوەیەکی کورت دەخایەنن .
ھەندێک جار تووشبوون لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەبێتە ھۆی دەرکەوتنی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی ھەرس وەک ئاوسان سییەکان کە بە ئینگلیزی پێی دەگوترێت (Pneumonia) و یاخود ئاوسانی مولولوی ھەوایی کە ناسراوە بە (Bronchitis) ئەم جۆرە ئاوسانەش لە ھەمووان زیاتر بەربڵاوترە لەنێو ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵ و سییەکانیان ھەیە و ھەروەھا ئەو کەسانەی کێشەیان لە کۆئەندامی بەرگری لەش ھەیە (Weak lmmune System) و ھەروەھا لە نێو منداڵان و کەسە بەتەمەنەکان.
ئەو نەخۆشییانەی لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا دروست دەبن
نەخۆشی ھەناسەدانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست
ئەوانەی تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەبن و دواتر دەبێتە نەخۆشی ھەناسەدانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست سەرەتا بەھەڵامەت دەست پێدەکات ھاوشێوەی زۆرینەی حاڵەتەکان ڤایرۆسی کۆڕۆنا دواتر تووشی سکچون و رشانەوە دەبێت و ھەندێک جار حاڵەتە زۆر توند دەبێت وەک ئاوسانی توندی سییەکان و لە کارکەوتنی گورچیلە کە بە ئینگلیزی پێی دەگوترێت (Kidney Failure) لەم حاڵەت رێژەی مردن دەبێتە ٣-٤ کەس لە ھەر ١٠ کەسێک تووشبوو .
ئەوەی شایەنی باسە ئەوانەی نەخۆشی شەکرە و شێرپەنجە و کێشەی ھەناسەدانیان ھەیە لەگەڵ نەخۆشی دڵ و نەخۆشی گورچیلە کە بەشێوەیەکی گشتی کۆئەندامی بەرگری لەشییان لاوازە زیاتر تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن .
ماوەی حەزانەی ڤایرۆسی کە دەبێتە نەخۆشی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست نزیکەی ٥ – ٦ رۆژە و ھەندێک ماوەکەی دەگاتە ١٤ رۆژ .
زۆربەی جارەکان ئەم حاڵەتانە چارەسەر دەکرێت بە پێدانی دەرمان بۆ ئەوەی نیشانەکانی نەخۆشییەکە کەم بکەنەوە و یارمەتی لەش بدەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکە .
ئاوسانی سییەکان:
نەخۆشی ئاوسانی سییەکانی ناجێگیر کە ناسراوە بە سارس نەخۆشیەکی توندی ھەناسەدانە و ھەندێک جار بکوژە بۆ یەکەم نەخۆشی سارس لە ساڵی ٢٠٠٢ لە وڵاتی چین سەریھەڵدا و لەماوەی چەند مانگێک لە زۆربەی وڵاتانی جیھان بڵاوبووە ، ئەمەش لە رێگەی ئەو گەشتیارانە بوو کە سەردانی وڵاتی چینیان دەکرد .
نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە بریتی بوون لە لەرز و تا و ئازاری ماسولکەکان و سکچوون و نیشانە ھەڵامەت و کۆکەی وشک و ھەناسە تەنگی ئەمەش دوای ھەفتەیەک لە تووشبوون بە ڤایرۆسکە بە دەردەکەوت .
ھەورەھا ھەندێک جار حاڵەتەکە گەشە دەکات دەبێتە ھۆی ئاوسانێکی توندی سییەکان و لەکارکەوتنی کۆئەندامی ھەناسەدان و لاوازی دڵ و جگەر .
ئەوکەسانەی تەمەنیان گەورەیە و کێشەیان لە نەخۆشیە درێژخایەنەکان ھەیە وەک شەکرە و ئاوسانی جگەر زیاتر تووشی تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن و مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەکات.
چۆنیەتی بڵاوبوونەوە ڤایرۆسی کۆڕۆنا:
ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە کەسی تووشبوو بۆ کەسانی دیکە بەم شێوانەی خوارەوە دەگوزارێتەوە :
• لە رێگەی ھەوا ئەمەش بە ھۆی پژمین و کۆکە کردن .
• پەیوەندی کەسی وەک دەست لێدان و تەوقە کردن .
• دەست لێدان لەو شوێنانەی پیس بوونە وەک دەم و لووت و چاو و واباشترە پێشە ئەم کارانە دەستەکانت بە باشی بشۆیت.
• پیس بوون بە پیسایی مرۆڤ یا ئاژەڵ ، ئەم حاڵەتەش زۆر دەگمەنە .
چۆنیەتی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا:
تا ئێستا پێکوتەیەکی تایبەت نییە بۆ خۆپاراستن لەم ڤایرۆسە بەڵام لەگەڵ ئەوەش چارەسەرییەکان نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە کەم دەکەنەوە و دەکرێت مرۆڤ خۆی بپارێزێت لەم نەخۆشییە بەم رێگایانەی خوارەوە :
• دەستەکانی بە باشی بە سابوون و ئاو بشۆ .
• دەست زۆر لە چاوەکانت مەدە یا لووتت یا دەمت بەتایبەتی ئەگەر دەستەکانت پاک نەبوو.
• زۆر نزیکی ئەوکەسانە مەکەوە کە نەخۆشیەکەیان ھەیە یا ھەندێک نیشانەیان لێ بەدەرکەوتووە .
• تا پێت دەکرێت لەماڵەوە بمێننەوە بۆ ئەوەی نەخۆشییەکە بڵاونەبێتەوە .
• دەم و لووتت داپۆشە بە تایبەتی ئەگەر کۆکەت ھەبوو یاخود لە کاتی پژمین و ئینجا کلێکسەکە فڕێدە ناو تەنەکەی زبڵ و دەستەکانت بشۆ .
• شوێنەکانی ماڵەوە و کارکردن تەعقیم بکە و خاوێنی بکەوە .
• رێنماییە تەندروستیەکان جێ بەجێ بکە وەک دەست شووشتن ، پێش دەست لێدان لە ئاژەڵ و دوای دەست لێدان و دووربکەوە لە ئاژەڵی نەخۆش.
• دووربکەوە لەخواردنی دەرەوە و ھەروەھا گۆشی نەکوڵاو و ھەروەھا شیر و گۆشت ، چونکە زۆر بەکارھێنانی دەبێتە ھۆی ئەگەر تووشبوون بە نەخۆشییەکە .
چارەسەری ڤایرۆسی کۆڕۆنا:
تا ئێستا چارەسەرێکی دیاریکراو بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا نییە بەڵام لەگەڵ ئەوەش رێژەی زۆری ئەوانەی تووشی حاڵەتەکە دەبن چاک دەبنەوە و رێژەی مردنی زۆر کەمە ، ئەم چارەسەریانەی خوارەوە یارمەتیدەرە بۆ زوو چاکبوونەوە لە نەخۆشییەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا :
• بەکارھێنانی موعەقەم لە ژوورەکان و بەکارھێنانی ئاوی گەرم بۆ یارمەتیدان لەکەمکردنەوە ئاوسانەکانی قورگ و کۆکە.
• بەکارھێنانی ھەندێک دەرمان بۆ کەمکردنەوەی ئازار و تا .
• شلەمەنی زۆر بخۆرەوە .
• تا پێت دەکرێت زۆر لە ماڵەوە بمێننەوە .
سەرچاوە | الموضوع