زانایان بەردەوام بە دوای رێگەیەک دەگەڕێن بۆ ئەوەی بتوانن لە قۆناغە سەرەتاکانی نەخۆشییەکە دیاری بکەن ، بەڵام تا ئێستا پشکنینێکی دیاریکراو نییە کە یارمەتی زانایان بدات بۆ دەست نیشانکردنی نەخۆشییەکە .
لەگەڵ ئەوەش ئەو پزیشکانەی گومان دەکەن نەخۆشەکە ئەم نەخۆشیەی ھەبێت پەنا دەبەنە بەر چەند پشکنینێک لەوانەش:
• وێنەگرتن بە شەپۆڵی دەنگی ()Ultrasound)
• پشکنینی (Computed Tomography - CT)
• تیشکی رەنینی موگناتیسی (Magnetic resonance imaging - MRI)
• نازوور ناوەوە . (Endoscopy)
• پشکنینی دەنگدانەوەی نازوور ناوەوە (EUS - Endoscopic ultrasonography)
• پشکنینی (Biopsy)
پلەکانی مەترسی شێرپەنجەی پەنکریاس :
دەکرێت پێناسەی مەترسیەکانی شێرپەنجەی پەنکریاس بە چەند شێوەیەک بکەین ، یەکێکیش لەوانە پلەبەندی نەخۆشییەکە بۆ سێ بەش :
• توانای دەرھێنانی گرێیەکە : ئەمەش کاتێک گرێیەکە بچووکە و دەکرێت بە نەشتەرگەری دەربھێندرێت .
• پێشکەوتوو :لەم حاڵەتە ئەستەمە بتوانی گرێیەکە دەربھێنی بەھۆی نەشتەرگەری ، چونکە لەناو خانەکانی پەنکریاس بڵاووبووتەوە و چووتە نێو خوێنبەرەکان .
• گوازراوە (Metastatic) : لەم قۆناغە شێرپەنجەی پەنکریاس تەشەنەی کردووە بۆ بەشەکانی دیکەی لەش وەک جگەر و سییەکان .
چۆنیەتی چارەسەرکردنی شێرپەنجەی پەنکریاس :
چارەسەری شێرپەنجەی پەنکریاس پەیوەندی دارە بەو قۆناغەی کە حاڵەتەکە پێی گەیشتووە ، ھەروەھا بە تەمەنی نەخۆشەکە و باری تەندروستی بە شێوەیەکی گشتی و نەخۆشەکە ئارەزووی چ جۆرە چارەسەرێک دەکات ، ئامانجی یەکەمی پزیشکەکانیش بریتی دەبێت لە لەناوبردنی نەخۆشیەکە .
بەڵام ئەگەر ئەم ئامانجە زەحمەت بوو ئەوا سەرنج دەخرێتە سەر رێگری کردن لە تەشەنەکردنی ئەم نەخۆشیە لە پەنکریاسەوە بۆ بەشەکانی دیکەی لەش و رێگری کردن لە زەرەری زیاتر .
کاتێک نەخۆشییەکە دەگاتە قۆناغێکی پێشکەووتوو ئەوا چارەسەر ھیچ سوودێکی نابێت لەبەر ئەمە پزیشکەکان پەنا دەبەنە بەر کەمکردنەوەی نیشانەکانی و ھەوڵدەدەن زۆرترین پشوو بە نەخۆشەکە بدەن .
ھەندێک جاریش بۆ چارەسەری پەنا دەبردرێتە ئەم رێگایانە :
١.ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ لابردنی گرێیەکە :
٢. چارەسەری تیشکی (Radiation therapy)
٣. چارەسەری کیمیاوی (Chemotherapy)
٤. چارەسەر بە دەرمان .
چۆنیەتی خۆ پاراستن لە شێرپەنجەی پەنکریاس
• دوورکەوتنەوە لە جگەرە کێشان .
• پارێزگاری کردن لە لەش و کێشێکی تەندروست .
• ئەنجامدانی چالاکی جەستەیی بە شێوەیەکی بەردەوام .
• پارێزگاری کردن لە سیستەمێکی خۆراکی تەندروست و ھاوسەنگ .
سەرچاوە | https://www.webteb.com