بۆچی خانەی تەندروست لە لەشی مرۆڤ دەگۆڕێن بۆ خانەی شێرپەنجەیی
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
چەند ھۆکارێک ھەن کە وا دەکەن ھەندێک خانەی تەندروست و ساغی لەشی مرۆڤ بگۆڕێن بۆ خانەی شێرپەنجەیی ، ھۆکارەکانیش بریتی لە :
• تووشبوون بە بەکتریایەک یا ڤایرۆسێک وەک ڤایرۆسی ئاوسانی جگەر (جی ، ئۆ ، بی).
• بوونی ئەم نەخۆشییە لە نێو خێزان ، ھەندێک جار شێرپەنجە بۆماوەییە ، لە دایک و باوکەوە دەگوازرێتەوە بۆ منداڵەکان .
• بەرکەوتن بە یەکێک لەھۆکارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە وەک ، تیشک ، یا جگەر کێشان یا مەوادی کیمیاوی و بەرکەوتن بە مادەی ئەسبستۆس کە لە کاری بیناسازی بەکاردێت . ئەم جۆرە مادەیە لە سەقف سانەوی ھەیە لەگەڵ بۆری پلاستیکی مەزراکان و شوێنی دەکتی ساردکەرەوە .
• خواردنەوەی مەی ، ئەمەش یەکێکە لەھۆکارە سەرەکییەکانی گۆڕانی خانەی ساغ و تەندروست بۆ خانەی شێرپەنجەیی.
• گۆڕانکاری لە خانەی بۆماوەیی ، ئەمەش بەھۆی بازدانی بۆماوەیی دەبێت لە خانەکان و دەکرێت بە دوو بەشەوە لەوانە:
١.خانەی گرێی : ئەمانەش جیناتی کاریگەرن لە خانەی شێرپەنجەیی واتا ئەم جۆرە جیناتانە وا دەکات خانەکان تایبەتمەندی نوێ وەربگرن وەک ، کەرت بوونی بەردەوامی خانەکان و خێرا گەشەکردن و گەشەکردنی ئەم جۆرە خانانەلە کەشێکی نا ئاسایی .
٢. ئەو خانە بۆماوەییانەی رێگری لە گرێ دەکەن : ئەم جۆرە جیناتانە لە کاتی گەشەی خانەی شێرپەنجەیی دەوەستن و تەنھا چاودێری حاڵەتەکە دەکەن و دواتر دەبنە ھۆی گرێدانی ئەم خانانە لەگەڵ یەکتری و ھەروەھا یارمەتی کۆئەندامی بەرگری دەدات لە پاراستنی ئەو خانانە .
سەرچاوە | الموچوع
|
« تهواوی بابهته پزیشكیهكان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وهرگرتنی چارهسهری گونجاو سهردانی پزیشك بكه! »
« مافی بڵاوکردنهوهی ئهم بابهته بۆ کوردزۆن پارێزراوه »
|