لەوانەیە ھەندێک ھۆکار ھەبن کە زیاتر وا دەکەن کە مرۆڤ تووشی شێرپەنجەی گورچیلە ببێت لەوانەش :
• جگەر کێشان .
• بەکارھێنانی نا تەندروستی دەرمان و بۆماوەیەکی زۆر و بەبێ پرسی دکتۆر .
• بوونی ھەندێک جیناتی بۆماوەیی .
دەست نیشانکردنی شێرپەنجەی گورچیلە :
بۆ ئەوەی شێرپەنجەی گورچیلە دەست نیشان بکرێت پێوستە ئەم پشکنینانە ئەنجام بدرێت لەوانەش :
• ئەنجامدانی پشکنینی جەستەیی تەواو .
• پشکنینی کیمیاوی خوێن .
• پشکنینی میز .
• پشکنینی ئەرکی جگەر . (Liver function test)
• تیشک وەرگرتن بۆ ناوچەی حەوز .
• وێنەگرتنی سەرووی دەنگ بە ئامێر سەرووی دەنگ (Ultrasound)
• پشکنینی (Computed Tomography - CT)
• پشکنینی رەنینی موگناتیسی (Magnetic resonance imaging - MRI))
چارەسەری شێرپەنجەی گورچیلە :
چەند ھۆکارێک ھەن کە یارمەتی دەرن بۆ چارەسەری شێرپەنجەی گورچیلە ، ئەمەش بەندە لەسەر چەند حاڵەتێک لەوانەش :
• قۆناغی نەخۆشییەکە کە نەخۆشەکە پێی گەیشتووە .
• تەمەنی نەخۆشەکە و بارودۆخی گشتی تەندروستی نەخۆشەکە .
سەرچاوە | www.webteb.com