»  تەندروستی

چارەسەرکردنی خوێن بەربوونی لووت

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

بۆ چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتە پێویستە رەچاوی ھەندێک رێنمایی بکرێت بۆ ئەوەی حاڵەتەکە کۆنترۆل بکرێت لەوانەش 
١.چارەسەری خێرا (اسعافات اولیە ).  ئەمەش بریتیە لە : 
- کەسی تووشبوو بەھێمنی بھێلیتەوە . 
- ئەو کەسەی خوێنی لێ بەربووە با دابنیشێت و سەری بۆ لای پێشەوە بێت ، بۆ ئەوەی خوێن نەگەڕێتەوە ناو لووتی ، چونکە ئەمە تووشی رشانەوەی دەکات و ھەروەھا نابێت رێگەی پێبدرێت پاڵ بکەوێت . 
- ھانی کەسەکە بدرێت بە لووت ھەناسە بدات . 
- بەکارھێنانی کلێنکی و پەمۆ بۆ کۆنتریل کردنی خوێن بەربوونەکە . 
- بەکارھێنانی پەنجەی بچووک بۆ پاڵپەستۆی خستنە سەر شوێنی خوێن بەربوونەکە . 
- بۆ ماوەی پێنج خولەک پاڵپەستۆ بخە سەر شوێنەکە بۆ ئەوەی دڵنیا بیت لەوەی خوێن نایەتەوە، ھەندێک جاریش پێویستی بە کاتی زیاتر ھەیە. 
- بەکارھێنانی ھەندێک بەخاخی تایبەت بۆ راگرتنی خوێنبەربوونەکە . 
- کاتێک خوێنەکە وەستا نابێت کاری قورس بکەیت . 
بەکارھێنانی ھەندێک رێگەی دیکە بۆ خوێن وەستاندن : 
١.بەکارھێنانی نازوور لەلای پزیشکی تایبەت بۆ دیاریکردنی کێشەکە و پێدانی چارەسەری گونجاو . 
٢. ئوتی کردنی پزیشکی (کەوی کردن)ئەم کارەش پزیشکی تایبەت و پسپۆڕ ئەنجامی دەدات . 
٣. بەکارھێنانی لۆکە بۆ دانانی لە ناو لووت تا دەگاتە شوێنی برینەکە و خوێنەکە رادەگرێت . 
٤. دوور کەوتنەوە لەو دەرمانانەی کە دەبنە ھۆی نەمەینی خوێن . 
٥. ئەگەر شکانێک لەناو لووت ھەبوو پێویستە چارەسەر بکرێت . 
٦. راستکردنەوەی لاری (انحراف) ناو لووت . 
سەرچاوە | الموضوع 
.......................................



«  ته‌واوی بابه‌ته‌ پزیشكیه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
1355بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Aug 5 2019 11:57AM