»  گفتوگۆ

بەفیرۆدانی کات

ڕه‌هێل صابر عبدالله (نووسین)
ئێمە زۆربەمان لەژیانماندا بەدەست ئەم خوەوە دەناڵێنین، رۆژانە ئەم گرفتە روو بەروومان دەبێتەوە ئەمەش لەبەر نەبوونی پلانە بۆ ئەوکارانەی کە رۆژانە ئەنجامیان دەدەین، بۆنمونە ئێمە کاتێک وادەیەکمان ھەیە بۆ یەکتر بینین ئەوا لەبەر نەبوونی پلان زۆربەی جار دوادەکەوین یا خود کاتژمێرێک زووتر پێش وادەکەی خۆمان لەوێ ئامادە دەبین، ئەمەش وامان لێدەکات بێ ھێزبین و ئارامیمان نەمێنێت، وە لێرەدا ھەم دواکەوتنەکە و ھەم زووتر ئامادەبوونەکە بەفیرۆدانی کاتە، زۆر بەی کاتێش دواکەوتنەکەمان بە ھۆی کاری لاوەکیە وەکو مانەوە لەناو جێگا و داھێنانی پرچ بۆ ماوەیەکی درێژ و نارێکی جل وبەرگ، خۆی لەخۆیدا زوو ئامادە بوون لە وادە کارێکی باشە بەڵام نە گاتە رادەی زیادەرۆی ئەمەش دەبێتە بەفیرۆدانی کات، یاخود جاری واھەیە تۆ دەخولەکت لەبەر دەمە بۆئەوەی لە کاتی وادەکەت ئامادەبێت بۆیە بەھەموو جۆرێک ھەوڵدەدەیت تاوەکو بە کاتی وادەکەت رابگەیت، ئەمەش کارێکی خراپە، تۆ کاتێک بە ئۆتۆمۆبێلی خۆت دەرۆی دەتەوێت زوو بگەیتە شوێنی مەبەست بەخێرایەکی زۆر شۆفێری دەکەیت ئەمەش دەبێتە مەترسی لەسەر ژیانی خۆت و دەوروبەرەکەت بۆیە تاخیر بگەیت باشترە لەوەی کە ھەر نەگەیت.
بۆ ئەوەی دوربین لەم جۆرە کارانە پێویستە بەرنامەکاری بکەین بۆ کارەکانمان بۆ نمونە زوو خەوتن و زوو لەخەوھەڵسان بۆ ئەوەی خۆت بە تەواوی ئامادەبکەیت و ئەو کارانەی کە پێویستن پێش ھاتنی ماوەی وادەکە ئەنجامیان بدەیت، ھەوڵبدە بە بیست خولەک یاخود کەمتر یان بەپێی ماوەی رێگاکە بەرێ بکەویت بۆ ئەو شوێنەی کە دەتەوێت بۆی بچیت، تاوەکو بەبێ ھیچ کێشەیەک لە شوێنی وادەکەت ئامادە بیت.



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
9454بینین‌‌‌
6 ساڵ پێشتر - May 4 2018 8:00PM