»  زۆنی زانیاری

چەند زانیارییەک دەربارەی چاوتروکاندن

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
یەکێک لەو کردارانەی بەردەوام رۆژانە مرۆڤ دووبارەی دەکاتەوە ئەویش چاوی دەتروکێنێت  . 
بەپێی توێژینەوەکان دەرکەوتووە کە چاو تروکاندن کارێکی خۆنەویستە واتا مرۆڤ توانای  کۆنترۆل کردنی نییە. 
مرۆڤی ئاسایی لە ماوەی یەک رۆژدا نزیکەی ١٣,٥٠٠ جار چاوەکانی دەتروکێنێت . 
واتا لە ماوەی یەک خولەک مرۆڤ نزیکەی ١٠ جار دەتروکێنێت ، بێ ئەوەی ھەستی پێبکات . 
مرۆڤ لە تەمەنی منداڵی کەمتر چاوەکانی دەتروکێنێت ، بەڵام لەگەڵ گەورەبوونی لەتەمەن تروکانەکان زیاتر دەبێت . 
سەرچاوە | پێگەی الیوم سابع 


420بینین‌‌‌
8 مانگ پێشتر - Aug 3 2023 7:00PM