»  زۆنی زانیاری

بۆچی مردوو دەنێژرێت ؟

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
لەوانەیە ھەندێک بار و دۆخ ھەیە لە ژیانی رۆژانەمان بەرچاومان دەکەوێت و بەلامان شتێکی ئاسایی بێت و ھیچ ھەڵوەستەیەکی لەسەر نەکەین و پرسیاری لەبارەیەوە نەکەین . 
یەکێک لەو دیمەنانەی کە بە بەرچاومان تێدەپەڕێت بریتیە لە ناشتنی مردوو لە ژێر خۆل !
پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی پێویستە مردوو لە ژێر خۆڵ بنێژرێت و باس نەکراوە لە ژێر بەرد یا ھەر توخمێکی بنێژرێت ؟ 
زانایان چەند راستیەکیان لەم دواییانە بۆ دەرکەوتووە لە بارەی ناشتنی مردو لە ژێر خۆڵ ،  ئەوەی بۆ زانایان دەرکەوتووە لە بارەی خۆڵ ئەوەیە کە لە ناو خۆڵ مادەیەکی پاککەرەوە ھەیە ، کە لە نێو توخمەکانی دیکە نییە ..!! 
ئەو مادەیە توانای ھەیە ھەمو و جۆرە میکرۆبێک لە ناوببات ، ھەروەھا دەتوانێت ڤایرۆسیش لە ناوببات ، ھەتا توانای ھەیە ئەو میکرۆبانەش لەناو ببات کە پاککەرەوەی ئاسایی  ناتوانێت لە ناویان ببات . 
ئەم خاسیەتەی خۆڵ  وایکردووە ببێتە باشترین شوێن بۆ ناشتنی مردووان .. 
چونکە مرۆڤ کاتێک گیان لەدەست دەدات ، تەرمەکەی دوای چەند رۆژێک بۆگەنی دەبێت ، ھەروەھا جۆرەھا بەکتریا دەست دەکەن بە خواردنی خانەکانی . 
ئەگەر تەرمی مردووەکە لە گۆڕ نەندرا ، ئەوا دەبێتە ھۆی بڵاووبوونەوەی جۆرەھا نەخۆشی و پەتای ترسناک .. 
بەڵام بەزەیی خودای گەورە بۆ بەندەکانی ئەوەبووە فەرمانی پێکردوون کە لە ژێر خۆڵ تەرمەکان بنێژرێن . 
ھەروەھا وانەیەکە کە مرۆڤەکان لە خۆڵ دروست کراون و دەگەڕێنەوە بۆ خۆڵ . 
سەرچاوە | ثقف نفسك
 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
371بینین‌‌‌
4 مانگ پێشتر - Jan 11 2024 3:39PM