• ریشی پیاوان زیاتر ١٥ ھەزار داوە مووی ھەیە .
• پێستی پیاوان لە پێستی ئافرەتان ئەستوورترە .
• مێشکی پیاوان لە کاتی سەیرکردنی شتێک چالاکتر دەبێت .
• پیاوان کەمتر گرنگی بە خاوێنی خۆیان دەدەن بە بەراورد بە ئافرەتان .
• پیاو کەمتر بەرگەی ئازار دەگرێت بەبەراورد بە ئافرەتان .
• رقی لە زۆر پرسیارکردن و رەخنەگرتن دەبێتەوە .
• لە توانج دان زۆر خێرا نییە و توانای قسەکردنی ژێر بەژێری لە ئافرەتان کەمترە .
• پیاوان بە خێرایی تێبینی شتەکان ناکەن بە پێچەوانەوی ئافرەتان .
• ھەموو قسەکان دەرنابڕێت و چاوەڕێ دەکات ئافرەت بیر و ھزری بخوێنێتەوە .
• توانای نییە بیر و ھزری ئافرەتان بخوێنێتەوە .
• پیاوان زیاتر شتەکان لە بیر دەکەن و زیاتر دەبوورن ، بەڵام ئافرەتان دەبوورن بەڵام لەبیر ناکەن .
• ماسولکەکانی پیاوان پتەوترن لە ماسولکەکانی ئافرەتان .
• خرۆکە سوورەکانی پیاوان لە خرۆکە سوورەکانی ئافرەتان زیاترە .
• ئێسکی پیاو لە ئێسکی ئافرەت پتەوترە .
• چەوری لەشی پیاو لە چەوری لەشی ئافرەت کەمترە .
• ریشاڵی دەنگی پیاوان لە ریشاڵی دەنگی ئافرەتان درێژترە .
سەرچاوە | المضوع