»  زۆنی زانیاری

کۆمەڵێک زانیاری سەرنجڕاکێش

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
١.لەکاتی باوەشک ھاتنەوە ئەگەر دەست لە زمانت بدەیت ، ئەوا دۆخەکەت نامێنێت . 
٢. سەیرکردنی رەنگەکانی سوور و زەرد و پرتەقاڵی وا دەکەن زیاتر ھەست بە برسیەتی بکەیت . 
٣. ئەو دەنگە لەکاتی برسیەتی لەسکت دەردەچێت ، بریتیە لە کرداری خاوێنکردنەوەی ریخۆلەکانی لەشت . 
٤. ئەگەر لەکاتی رۆیشتن بە خێرایی لەناکاو راوەستای و ھەستت بەسەر سوڕان کرد ، ئەوا کێشەی کەم خوێنیت ھەیە. 
٥. ئەگەر زۆر بخۆیت ، ئەوا بۆ ماوەیەکی کەم توانای بیستنت لاواز دەبێت . 
٦. ئەگەر لەخەو ھەستایت و ھەستت کرد دەڕشێیتەوە ، ئەوا نیشانەی ئەوەیە تەواو نەخەوتویت. 
٧. کاتێک گوێچکە شەیتانووکە بە گوێیەکانت دەنێیت ، ئەو دەنگەی دەیبیستی دەنگی دەریا نییە بەڵکو دەنگی سووڕی خوێنە لەناو گوێیەکانت . 
٨. دوای گیان لەدەستدانت گوێیەکانت بۆ ماوەیەک کاردەکەن ، لەبەر ئەمە گوێت لە گریانی کەسوکارت دەبێت کە بۆت دەگرێین. 
٩. لە رێنووسی ئینگلیزیدا لە ھیچ یەکێک لە ژمارەکانی ( ١ تا ٩٩ ) ئەم پیتانەی ئینگلیزی بەکار نایەت و نابینرێت ( A , B , C , D )  پیتی ( D ) بۆیەکەمجار لە ژمارەی سەت بەکار دەھێنرێت ( hundred )
 
 
١١. پیتی ( A ) بۆ یەکەمجار لە رێنووسی ئینگلیزی لە ژمارە ( ١٠٠٠ ) دەبینرێت ( Thousand )
 
١٣. پیتی ( B ) بۆیەکەمجار لە رێنوسی ئینگلیزی لە ژمارە بلیۆن بەکار دەھێنرێت ( billion )
 
١٤. پیتی ( C ) ھیچ کاتێک لە رێنووسی ژمارەی ئینگلیزیدا بەکار ناھێندرێت.


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
495بینین‌‌‌
7 مانگ پێشتر - Oct 11 2023 9:57PM