»  زۆنی زانیاری

قەت پرسیوتە بۆچی لاکتی سوێند خواردن دەستەکنمان بەرزدەکینەوە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
یەکێک لەو کارانەی مرۆڤ لەکاتی سوێند خواردن لە دادگاکان ئەنجامی دەدات ، دەستی راستی بەرز دەکاتەوە و ئینجا سوێند دەخوات . 
لەوانەیە بپرسی ئەم نەریتە لە کوێ پەیدابووە و بۆ چی ئەم کارە دەکرێت  ؟
ھەندێک کەس پێیوایە ئەمە نەریتی موسڵمانانە لەبەر ئەمەیە لەکاتی سوێند خواردن ئەم کارە دەکرێت ..! 
بەڵام لە راستیدا چیرۆکێکی دیکە لەپشت ئەم کارە ھەیە ، لە چاخەکانی ناوەڕاست لە ئەوروپا لەو کاتەی دەرەبەگایەتی حوکمی دەکرد و دواکەوتویی باڵی کێشابوو بەسەر ئەوروپا . 
ھەر کەسێک زیندانی کرابا ناوەڕاستی دەستی راستەیان داخ دەکرد (سووتاندن بە شیشێک) بۆ ئەوەی ھەرکاتێک دەستی بەرز کردەوە بزاندرێت ئەوە تاوانێکی ئەنجامداوە . 
ئەگەر ھاتوو کەسێک بانگ کرابا بۆ دادگا بۆ ئەوەی گەواھی بدات (شایەتی) دەبوو دەست بەرز بکاتەوە بۆ ئەوەی بزاندرێت کە ناوەڕاستی دەستی راستەی داخ نەکراوە و تاوانبار نەبووە بە تاوانێک . 
ئەگەر تاوانبار بووایە ئەوا گەواھیەکەی لێ وەرنەدەگیرا ، بەڵام ئەگەر دەستی ھیچ داخ کردنێکی پێوەنەبا ئەوا گەواھییەکەی لێ وەردەگیرا چونکە خاوەن رابردوویەکی پاک بووە . 
سەرچاوە | پێگەی القدس 
 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
375بینین‌‌‌
4 مانگ پێشتر - Jan 11 2024 3:32PM