»  ئاژەڵان

چۆنیەتی ژیانی ئاژەڵی کوالا

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
یەکێکە لەو ئاژەڵانەی کە ھاوشێوەی وورچە، بەڵام رەنگی رەش و سپی یە، مێینەی کوالا کاتێک دەخەوێت بێچووەکانی لەباوەش دەگرێت، ھەستی دایکانەی کوالا ھاوشێوەی ھەستی دایکانەی مرۆڤە .

کوالا ئاژەلێکی تەمبەڵە و ٩٩% کاتەکانی خۆی بە خواردن و نووستن بەسەر دەبات، ئەو ١% دەمێنێتەوە لەگەڕان بەدوای ھاوسەری ژینی بەسەری دەبات، ئەگەر نەشیدۆزیەوە، ئەوا واز لەو بیرۆکەیە دەھێنێت و دیسان دەگەڕێتەوە بۆ خواردن و نووستنەکەی خۆی .

واتا کوالا رۆژانەی نزیکەی ٢٢ کاتژمێر بە خەو و خۆراک بەسەر دەبات و و لەدوو کاتژمێرەکەی دیکە یاری دەکات، لەبەر ئەمە پێی دەگوترێت ئاژەڵە تەمبەڵەکە.

پەنجەمۆری کوالا ھاوشێوەی پەنجە مۆری مرۆڤە، بەشێوەیەک ئەگەر لە شوێنی ئەنجامدانی تاوانێک بدۆزرێتەوە ئەستەمە لەیەکتری جیا بکرێنەوە .


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
4430بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - Oct 26 2022 12:49PM