»  زۆنی زانیاری

زانیاری بە ژمارە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
١.وڵاتی شام لە بنەڕەتدا لە ناوی سام کوڕی حەزرەتی نوح وەرگیراوە . 
٢.دەریای مردوو درێژیەکەی ٧٩کم و پانیەکەی ١٦کم و قوڵیەکەی ٣٤٩م دەبێت و ھیچ زیندەوەرێکی تێدا ناژیت . 
٣. رووباری نیل بە حەفت وڵات تێدەپەڕێت ئەوانیش (سودان ، ئۆگەندا ، تەنزانیا ، میسر ، کینیا ، ئەسیوبیا ، کۆنگۆ). 
٤. دورگەی کۆرسیکا لە فەڕەنسا پێی دەگوترێت دورگەی جوانی . 
٥. وشەی پاکستان بە ماناوی (زەوی پاکەکان) دێت . 
٦.لە کۆندا بە ئەفغانستان دەگوترا (خوراسان) واتا ئەو شوێنەی خۆری لێ ھەڵدێت . 
٧. وڵاتانی بەلقان ژمارەیان شەش وڵاتە (تورکیا ، رۆمانیا ، یۆنان ، یوگسلافیا ، ئەلبانیا ، بولگاریا). 
٨.یۆنانیەکان یەکەم کەس بوون زانستی جوگرافیا و نەخشەیان خوێندووە . 
٩.لوتکەی چیا گرین لاند بەرزترین لوتکە چیای بەفرینە لە سەر ئاستی جیھان . 
١٠. وڵاتی تونس بە پلەی یەکەم دێت لە بەرھەم ھێنانی زەیتوون . 
١١. رووباری ڤۆلگا بە درێژترین رووباری کیشوەری ئەوروپا دادەندرێت . 
١٢. دوورگەری سقڵیە بە گەورەترین دورگەی دەریای ناوەڕاست دادەندرێت . 
١٣. دەریای کاریبی بە قوڵترین دەریا دادەندرێت لە جیھان و لەھەندێک شوێن قوڵیەکەی دەگاتە ٢٤٧٢٠پێ . 
١٤.زنجیرە چیاکانی ھیمالایا بە بەرزترین زنجیرە چیاکانی گۆی زەوی دادەندرێن . 
١٥. زانا ئەلئیدریسی یەکەم کەس بوو نەخشەی جیھانی کێشا . 
١٦. یەکەم ھەواڵی کەش و ھەوا لە بەریتانیا دەرچوو . 
١٧. کانی وایما نگۆن بە درێژترین کانی ئاوی گەرم دادەندرێت لە جیھان و دەکەوێتەوڵاتی نیوزلەندا . 
١٨.بیرۆکەی نۆکەندی سوێس لە سەردەمی فیرعەونەکان ھەبووە بەتایبەتی لەسەردەمی فیرعەون سنۆسەرتی سێیەم . 
١٩. زەریای ھێمن سێ یەکی گۆی زەوی دادەپۆشێت . 
٢٠. لە ٩٠% دانیشتوانی گۆی زەوی لە بەشی باکووری گۆی زەوی دەژین . 
٢١. لە ٧٠% دانیشتوانی گۆی زەوی لە ھەردوو کیشوەری ئاسیا و ئەوروپا دەژین . 
٢٢. وڵاتی چین بە تەنھا ساڵانە زیاتر لە ٣٣% بەرھەمی برنج لە جیھان بەرھەم دێنێت . 
٢٣. دەریاچەی سۆبیریۆر بە گەورەترین دەریاچەی ئاوی شیرین دادەندرێت لە جیھان . 
٢٤.گازی ئۆکسجین رەنگی نییە ، بەڵام لە دۆخی شلی و رەقی رەنگی شین دەبێت . 
٢٥.ئەو دوو کانزایە لە بنەڕەتدا رەنگیان رەساسی نییە ، زێر و مسن . 
٢٦. ئاو لە دۆخی بەستان دەکشێ و گەورە دەبێت . 
٢٧.مرۆڤ کاتێک لە ١% ئاوی لەشی لەدەست دەدات ، ھەست بە تینوویەتی دەکات . 
٢٨.ئاژەڵی ئەسپی دەریا گەدەی نییە و لەبەر ئەمە خواردن بە خێرایی لەناوی لەشی تێدەپەڕێت . 
٢٩. وشتر توانای ھەیە لە ماوەی ١٣ خولەک ١١٣ لیتر ئاو خەزن بکات . 
٣٠.رووسیا گەورەترین وڵاتە لەرووی رووبەرەوە و رووبەرەکەی زیاترە لە ١٧ملیۆن کم٢. 



566بینین‌‌‌
3 ساڵ پێشتر - Jul 9 2021 7:04PM