»  زۆنی زانیاری

زانیاری بە ژمارە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
١.بەبەراورد بە ژمارەی دانیشتوانەکە زۆرترین رێژەی تەڵاقدان لە وڵاتی کوێتە . 
٢. ساڵانە زۆرترین رێژەی خۆ کوشتن لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا روودەدات . 
٣. پیسترین شار لە رووی ئاووھەواوە شاری مۆمبای ھیندستانە . 
٤. زۆرترین رێژەی بەساڵاچوان لە وڵاتی فەڕەنسایە . 
٥. بەختەوەرترین گەلی جیھان ، گەلی سویسرایە . 
٦. باشترین سیستەمی پەروەردە لە وڵاتی فیلەندایە . 
٧. بچووکترین وڵاتی عەرەبی لە رووی رووبەرەوە وڵاتی بەحرەینە . 
٨. پابەندترین گەل بە کەلتووری بابو باپیرانیان گەلی ژاپۆنە . 
٩. گەورەترین باڵیوزخانە لە جیھان ، باڵیوزخانەی رووسیایە لە وڵاتی چین . 
١٠. گەورەترین باندەکانی مافیا لەوڵاتی ئیتاڵیا بوونیان ھەیە . 
١١. چینیەکان یەکەم وڵات بوون دراوی کاغەزیان بەکارھێناوە . 
١٢. ھەنار رێگری دەکات لە جەڵتەی دڵ . 
١٣. ئەوانەی رەنگی چاویان سەوز یا شینە ، ھەستیارترن بە رووناکی خۆر بەبەراورد بەو کەسانەی رەنگی چاویان رەشە. 
١٤. مرۆڤ تاکە بوونەوەرە دەتوانێت لەسەر پشت بخەوێت . 
١٥. خواردنی گێزەر بە ھەر شێوەیەک بێت رێگری دەکات لە تووشبوون بە شێرپەنجە . 
١٦. ھەستی تامکردن لەلای خانمان بەھێزترە بەبەرارود بە پیاوان . 
١٧. ژمارە پایسکلەکان لە کۆبنھاگنی پایتەختی دانیمارک لە ژمارەی دانیشتوانەکەی زیاترە . 
١٨. ئەگەر نینۆکی مرۆڤ لە رەگەوە دەربھێندرێت ئەوا پێویستی بە ١٠٠ رۆژ ھەیە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە نوێبێتەوە . 
١٩. مووەکانی برۆی سەرچاو تەمەنیان ١٥٠ رۆژە . 
٢٠ قیبلەنما یەکەم جار لەلایەن چینیەکان داھێندرا . 
٢١. کلۆ ٩٠٠ ماسولکەی سەربەخۆی ھەیە ، بەم شێوەیەش ٢٠٠ ماسولکەی لە مرۆڤ زیاترە .
٢٢. رووسیا گەورەترین وڵاتی جیھانە لەرووی رووبەرەوە . 
٢٣. لەنێو ھەردوو ملیار مرۆڤێک یەکێکیان تەمەنی دەگاتە ١١٦ ساڵ . 
٢٤. پشیلە لەنێوان ١٢ – ١٥ ساڵ دەژیت . 
٢٥. کۆمەڵەی خۆر یەک سووڕی خۆی لە گەردوون بە ٢٣٠ ملیۆن ساڵ تەواو دەکات . 
٢٦. یەک رۆژ لەسەر ھەسارەی زوھرە یەکسانە بە یەک ساڵی ھەسارەی زەوی . 
٢٧. ئەگەر فرۆکەیەک ئەمڕۆ بەرێکەوێت بۆ ھەسارەی پلۆتۆ ئەوا لەدوای ٨٠٠ ساڵی دیکە دەگات . 
٢٨. یۆھانس گۆتنبەرگی ئەڵمانی لە ساڵی ١٤٤٠ ئامێری چاپی داھێنا . 
٢٩. تۆڕی ئەنتەرنێت بۆ یەکەم جار لەلایەن زانای کۆمپیۆتەر لۆرانس رۆبەرتس دۆزرایەوە . 
٣٠. وڵاتی مەنگۆلیا کەمترین چڕی دانیشتوانی ھەیە . 



506بینین‌‌‌
3 ساڵ پێشتر - Jul 9 2021 8:13PM