»  زۆنی زانیاری

چی دەزانی دەربارەی گەورەترین شار لە جیھان

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
چەند زانیارییەک دەربارەی گەورەترین شار لە جیھان 
شاری تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن بە گەورەترین شار دادەندرێت لەرووی ژمارەی دانیشتوانەوە . 
بەپێی دوایین ئامار لە ئێستادا ژمارەی دانیشتوانی تۆکیۆ ٣٧٨٣٢٨٩٢ کەسە . 
تۆکیۆ دەکەوێتە رۆژھەڵاتی ژاپۆن و پایتەختی فەرمی ئەو وڵاتەیە . 
لەلای باکوور رووباری ئایدۆ سنوورەکەی پێک دەھێنێت و لەلای باشوور رووباری تاما . 
شاری تۆکیۆ لە ٢٣ گەڕەکی گەورە پێک دێت و رووبەرەکەی نزیکەی ١٣٥٠٠کم٢ . 
ئاووھەواکەی مامناوەندە و لە مانگی تەمووز دەکاتە ٢٤ پلەی سەدی . ھەروەھا لە مانگی کانوونی دووەم دەگاتە ٤ پلەی سەدی. 
بەپێی سەرچاوەی مێژوویەکان ، تۆکیۆ لە چاخەکانی پێش مێژوو مرۆڤی تێدا ژیاوە ، بەڵام سەرچاوە فەرمییەکان دەڵێن تا سەدەی ١٢ ی زاینی تۆکیۆ تەنھا گوندێک بووە . 
لەسەرەتا تۆکیۆ ناوی ئیدۆ بووە ، دواتر لە ساڵی ١٨٦٨ ناوەکە گۆڕا بۆ تۆکیۆ . 
سەرچاوە | الموضوع 


629بینین‌‌‌
9 مانگ پێشتر - Aug 3 2023 7:07PM