»  زۆنی زانیاری

لایەنە نەرێنیەکانی پۆشینی جلو بەرگی تەسک

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
لە ئێستادا بەشێک لە پیاوان و ئافرەتان ئارەزوو دەکەن جلوبەرگی تەسک بپۆشن ، بێ ئاگا لەوەی ئەم جۆرە جلوبەرگە زیانی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە لەم بابەتە بە کورتی تیشک دەخەینە سەر زیانەکانی جلوبەرگی تەسک بۆ پیاوان و ئافرەتان . 
پۆشینی جلوبەرگی تەسک کاریگەری نەرێنی خراپی ھەیە لەسەر کۆئەندامی میزڵدان و کۆئەندامی زاوزێ لە لای پیاوان  و ئافرەتان . 
جلوبەرگی تەسک لە مەودای درێژ ئازارێکی زۆر لە ماسولکەکانی ران و قاچ دروست دەکات . 
جلوبەرگی تەسک ھۆکارە بۆ دروست بوونی ئێش و ئازار لە سک و ھەروەھا ترشبوونی گەدە ، چونکە پاڵەپەستۆیەکی زۆر لەسەر ئەو ناوچانە دروست دەکات . 
جلوبەرگی تەسک ھۆکارە بۆ ئازاری گورچیلە . 
سەرچاوە | المرسال 


438بینین‌‌‌
9 مانگ پێشتر - Aug 3 2023 6:54PM