»  زۆنی زانیاری

چەند ئامۆژگارییەک بۆ بەدەستھێنانی کەسایەتیەکی بەھێز

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
دکتۆر تارق سوەیدان کەسایەتی دیاری بواری بانگخوازی ئاینی و پەرەپێدانی مرۆیی ھەندێک ئامۆژگاری دەخاتە روو  بۆ ئەوەی مرۆڤ کەسایەتیەکی بەھێزی ھەبێت . 
پوختەی ئامۆژگارییەکانی دکتۆر تارق سوەیدان بۆ بەھێزکردنی کەسایەتی مرۆڤ بریتین لە : 
١.ھەوڵبدە بەردەوام زانیاری خۆت زیاتر بکەیت و پەرە بە لایەنی رۆشنبیریت بدەیت . 
٢. پارێزگاری لە نھێنی کارەکانت بکە و دووربکەوە لە زۆر قسەکردن . 
٣. دووربکەوە لە زۆر داوای لێبوردن کردن ، تەنھا ئەو کاتە داوای لێبوردن بکە کەھەڵەیت . 
٤. لەو کەسانە مەبە کە خێرا کاریگەر دەبن بەکەسانی دیکە و بەسروشتی خۆت مامەڵە بکە . 
٥. لە بەھای دەست کەوتەکان و کارەکانی خۆت کەم مەکەوە و رێگە بە کەسیش مەدە بەم شێوەیە مامەڵەت لەگەڵ بکات . 
٦. لەبەر کەس مەپاڕێوە و خۆت نزم مەکە بۆ ھیچ کەسێک چونکە کەڕامەتی مرۆڤ لە پێش ھەموو شتێک دێت . 
٧. بە خۆت بڕیارەکانی خۆت بدە ، چونکە کەس ناتوانێت لە جێگەی تۆ بیر بکاتەوە . 
٨. زیاتر گوێ بگرە و کەمتر قسە بکە و زۆر باسی کێشەکانی خۆت بۆ خەڵک مەکە . 
٩. تۆ ناچار نیت گوێ لە ھەموو قسەیەک بگریت ، گوێ لەو قسانە بگرە کە سوودیان بۆ تۆ ھەیە و یارمەتیت لەسەر ئەنجامدانی کاری چاکە . 
١٠ . تۆ شایەنی ئەوەی بە بەختەوەری بژی و ئامانجەکانی خۆت بەدەست بھێنی ، بەڵام ئەمە لە خۆیەوە نایەتە دی بەڵکو پێویستە لەسەرت کاری بۆبکەی . 
١١. چاوەڕێی ئازاردانی کەسانی بەرامبەرت بە ، چونکە ھەموو کەسێک چاکەی بۆ تۆ ناوێت , بەڵام تۆ بەھێزەوە رووبەرووی ئەم حاڵەتە ببەوە . 
١٢. ژیانی خۆت بژی بەھەموو شێوەکانی ، با قسەی خەڵک دواھەمین گرنگی تۆ بێت ، تۆ دەبێت کەسایەتی خۆت بوونیات بنێیت و تا پێت دەکرێت بەھێزی بکە و گرنگی پێبدە ، دەبێت ئەوەش بزانی پشت و پەنای یەکەمت خودای گەورەیە . 
سەرچاوە | پەیجی دکتۆر تارق سوەیدان 


527بینین‌‌‌
9 مانگ پێشتر - Aug 3 2023 6:56PM