»  زۆنی زانیاری

(موعەتەری) لەش تووشی نەخۆشیت دەکات؟

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
مرۆڤ بۆ ئەوەی بۆنی خۆشبێت رۆژانە بەلایەنی کەم چەند جارێک (موعەتەری) لەش بەکار دھێنێت بەتایبەتی بۆ بن ھەنگڵی ، ئەم کردارە بەھۆی ئارەقەکردن لە وەرزی ھاوین زیاتریش دەبێت . 
بەڵام وریابە ئەمە مەترسیدارە و تووشی جۆرەھا نەخۆشیت دەکات . 
بەپێی توێژینەوەیەکی زانایانی ئوسترالیا و دوای پرسیارکردن لەزیاتر لە ھەزار کەس بۆ گەیشتن بە چەند راستیەک دەربارەی (موعەتەری) لەش و جۆرەکانی دیکەی بۆنی لەش دەرکەوت . 
لە ٢٦% ئەوانەی ئەم جۆرە بۆنانە بەکار دەھێنن کاردانەوەیان لەبەرامبەر بەکارھێنانی ئەم جۆرە بۆنانە ھەیە و زیانی لاوەکی پێگەیاندوون لەوانەش ، ھەناسە تەنگی (رەبو) سەرئێشە و کێشەی پێست . 
لەمبارەیەوە پرۆفیسۆر ئان ستایتمان لە زانکۆ ملبۆرن رایکەیاند : ئێمە بەردەوام تووشی ئەم جۆرە مەوادە کیمیاویانە دەبینەەوە ، خەلک درک بەوە ناکات خۆی تووشی چ جۆرە کێشەیەک دەکات ، تا کار لەکار دەترازێت . 
یەکێک لەو حاڵەتانەی کە تووشی مرۆڤ دەبێت لە ئەنجامی بەکارھێنانی بۆنی بن ھەنگڵ بریتیە لە ھەستیاری کیمیاوی . 
سەرچاوە | پەیجی معلومات عامە . 


463بینین‌‌‌
9 مانگ پێشتر - Aug 3 2023 6:59PM