یەکێکە لەو دۆخانەی تووشی ھەندێک مرۆڤ دەبێت و ھەرچەندە لە جیھان ئەم دۆخە زۆر کەمە بەڵام لە ھەندێک دۆخدا بوونی ھەیە .
ئەم دۆخە ناسراوە بە سیندۆرمی (متلازمە) ئەسکەندەرییە .
بریتیە لە بازدانێکی خانەیی لە ھەندێک مرۆڤ روودەدات و وای لێدێت رەنگی چاوی مرۆڤەکە دەبێتە مۆر .
ئەنجامەکانی ئەم بازدانە خانەییە بریتیە لە :
رەنگی چاو دەبێتە مۆر و ھەروەھا رەنگی پێستی مرۆڤەکە زۆر سپی دەبێت و رەنگی قژی مرۆڤەکە دەبێتە قاوەییەکی زۆر تۆخ و مووی لەش نامێنێت .
ئەم دۆخە ھەندێک نیشانەی دەگمەن بە مرۆڤەکە دەبەخشێت لەوانە :
ئەگەر ئافرەت تووشی ئەمدۆخە ببێت ئەوا سوڕی مانگانەی نامێنێت ، بەڵام توانای منداڵ بوونیان ھەر دەمێنێت..
کۆئەندامی بەرگری ئەم جۆرە مرۆڤانە تووشی ھیچ نەخۆشییەک نابن .
لەشیان زۆر ھاوسەنگ دەبێت و کێشیان زیاد ناکات .
تەمەنیان بە نزیکەی ١٠ – ١٥ ساڵ بچووکتر دیار دەبن .
ھەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کە ئەوانەی تووشی ئەم دۆخە دەبن تەمەنیان دەگاتە نزیکەی ١٢٠ ساڵ .
سەرچاوە پەیجی معلومات عامە