»  زۆنی زانیاری

زانیاری بە ژمارە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
١.پێغەمبەر ئادەم سەلامی خوای لێبێت لە رۆژ ھەینی دروست کراوە 
٢. پێغەمبەر یوسف یەکەم کەس بووە ھیوای خواستووە بمرێت . 
٣. نوێژەکان یەکەم کارن بەرز دەکرێنەوە بۆ لای خودای گەورە . 
٤. نوێژی نیوەڕۆ یەکەم نوێژ بوو پێغەمبەرمان (د.خ) ئەنجامیداوە . 
٥. مێژووی کۆچی لەسەردەمی خەلیفە عومەری کوڕی خەتاب پەیڕەو کرا . 
٦. خاتوو خەدیجە یەکەم خێزانی پێغەمبەرمان (د.خ) بووە . 
٧. پێغەمبەرم ئادەم لە رۆژی ھەینی  دروست کراوە و لەرۆژی ھەینی ھاتە سەر زەوی و لەرۆژی ھەینی چووە بەھەشت و لە رۆژی ھەینی گیانی لەدەستداوە . 
٨. یەکەم کەس کە گووتی سبحان ربی الاعلی ، فریشتە ئیسرافیل بوو . 
٩. پێغەمبەر ئیدریس یەکەم کەس بووە جیھادی لە پێناوی خودای گەورە کردووە . 
١٠. ئایەتی کورسی مەزنترین ئایەتە لە قورئانی پیرۆز . 
١١. یەکەم ئایەت لە تەورات دابەزی بێت ئایەتی بسم اللە الرحمن الرحیم بوو. 
١٢. یەکەم تیر لە پێناوی خودای گەورە ئاڕاستەی بێباوەڕان کرابێت لەلایەن سعدی کوڕی وەقاس بوو. 
١٣. پێغەمبەر نوح بۆ ماوەی ٩٥٠ ساڵ داوای لە قەومەکەی کرد بۆ ئەوەی باوەڕ بەخودای تاک و تەنیا بھێنن . 
١٤. سورەتی المجادلە تاکە سوڕەتە کە لەھەموو ئایەتەکانی ناوی (اللە) تێدا ھاتووە . 
١٥. ئەو سورەتانە لە شاری مەککە دابەزین ٨٦ سوڕەت بوو . 
١٦. ئەو سوڕەتانەی لە شاری مەدینە دابەزیوون ٢٨ سوڕەتە . 
١٧. یەکەم منارە لە دەوڵەتی ئیسلامی دروست کرابێت منارەی مزگەوتی ئەمەوی بوو لە دیمەشق . 
١٨. پێغەمبەر ئیدریس یەکەم کەس بووە قەڵەمی بۆ نووسین بەکارھێناوە . 
١٩. موسڵمانان لە ساڵی دووەمی کۆچی ئاھەنگیان بەبۆنەی جەژنی رمەزان و قوربان گێڕا . 
٢٠. پێغەمبەر ئیبراھیم بە باوکی پێغەمبەران ناسراوە . 
٢١. گوڕی پێغەمبەر ئیبراھیم لە شاری الخلیل لە فەڵەستین . 
٢٢. کەشتی پێغەمبەر نوح لە سەر چیای جودی نیشتەوە . 
٢٣. دۆڵی پیرۆز (المقدس) لە وڵاتی میسر ئەو دۆڵە بوو کە پێغەمبەر موسا لەگەڵ خودای گەورە قسەی کرد . 
٢٤. پێغەمبەر سولەیمان لە تەمەنی ١٢ ساڵی دەسەڵاتی لە دوای باوکی گرتە دەست . 
٢٥. خوێندنەوەی سوڕەتی الکھف لە رۆژی ھەینی دەبێتە رووناکی بۆ موسڵمان تا ھەینی داھاتوو . 
٢٦. ھەر کەسێک دە ئایەتی یەکەم لە سوڕەتی الکھف لەبەر بکات لە فیتنەی دەجال دەپارێزرێت . 
٢٧. ھەر کەسێک دوای نوێژ ئایەتی کورسی بخوێنێت ، نێوانی ئەو و بەھەشت تەنھا مردن دەبێت . 
٢٨. پێغەمبەر عیسا لە شاری بیت لحم لە فەڵەستین لەدایک بووە . 
٢٩. یەکێک لە موعجیزەکانی پێغەمبەر عیسا ئەوە بووە کە توانیوویەتی قسە بکە کاتێک لەبێشکە بووە و منداڵی یەک رۆژە بووە. 
٣٠. ئاوی زەمزەم بۆ یەکەم جار لە ژێر قاچی پێغەمبەر ئیسماعیل دەرچوو . 



950بینین‌‌‌
3 ساڵ پێشتر - Apr 4 2021 10:48AM