»  زۆنی زانیاری

زانیاری بە ژمارە ..

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
١.شەکر ماوەی بەسەرچوونی نییە واتا ئیکسپایەر نابێت . 
٢. مرۆڤی ئاسایی لەماوەی ساڵێکدا دوو تەن ئاو دەخواتەوە . 
٣. سازگارترین دەریاچەی ئاو لە جیھان دەریاچەی ماکدۆناڵدە لە مۆنتانا . 
٤. جاڵجالۆکە بەھیچ شێوەیەک ئارەزووی لە خوێنی مرۆڤ نییە لەبەر ئەمە ھیچ پاڵنەرێکی نییە بۆ ئەوەی لێت نزیک بێتەوە . 
٥. ھێلە رەش و سپییەکانی سەر جەستەی زێبرا وەک پەنجە مۆری مرۆڤ وایە ، ئی ھەموو زێبڕایەکان جیاوازە لەگەڵ یەکتری. 
٦. نەعامە تا تەمەنی ٧٥ ساڵ دەژی و تا تەمەنی ٥٠ ساڵی توانی وەچەنانەوەی ھەیە . 
٧. مێروولە لەکاتی پژمین دەبوورێتەوە . 
٨. خەوتن بۆ ماوەی نۆ کاتژمێر لە رۆژێکدا وات لێدەکات ئارەزووت بۆ خەوتن زیاتر بێت وئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاتر دەکات . 
٩. ئافرەتان کەمتر لە پیاوان درۆی دەکەن ، بەڵام لە درۆکردن لێھاتووترن . 
١٠. مێشکی مرۆڤ بە ئەندازەی گڵۆپێکی ٢٠ واتی ووزە سەرف دەکات . 
١١. مرۆڤ توانای نییە لە ٩٥% خەونەکانی بیر بێتەوە . 
١٢. تەمبەڵی لە تەمەنی ھەرزەکاری شتێکی سروشتییە و بەمانای رەفتاری خراپ و کەم زیرەکی نایەت . 
١٣. ئەگەر ھاوڕێیەتیت لەگەڵ کەسێک بۆ ماوەی ٧ ساڵ زیاتر بەردەوام بوو ، ئەوا ئەگەری زۆرە تا لە ژیاندا ماون ھەر ھاوڕێ بن . 
١٤. درێژکردنەوەی سوجدە بردن وا دەکات دووربیت لە جەڵتەی مێشک . 
١٥. پێش نووستن لە ٩٣% مێشک وێنای ئەو شتانە دەکات کە ئارەزووت دەکرد رووبدات. 
١٦. بیرێکی ھەڵگیرساوی ئاگری ھەیە لە تورکمانستان ماوەی ٤٣ ساڵە ئاگری لێ بەرز دەبێتەوە و پێی دەگوترێت قوڵتی دۆزەخ . 
١٧. ئەو کەسانەی زۆر ھەست بە بەرپرسیارەیەتی دەکەن ، پێوێستیان بە ئاگادارکردنەوەی (منبە) خەو نییە . 
١٨. ئەمریکا لە شەڕی دژ بە عێراق نزیکەی ٩٨٥ ملیار دۆلاری خەرج کرد، بەم پارەیەش دەکرا ھەژاری لەسەرتاسەری جیھان نەھێلدرێت . 
١٩. لوشکەی زەڕافە توانای ھەیە سەری شێر بپەڕێنێت . 
٢٠.بڵاوکردنەوەی وێنەی خواردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە یەکێک لە نەخۆشییە دەروونیەکان ھەژمار دەکرێت. 
٢١. مرۆڤ لە ژیانی ئاسایی خۆی ٧٥ھەزار کیلۆ خواردن دەخوات ، واتا ھێندەی قەبارەی حەفت فیل .
٢٢. پێغەمبەر نوح یەکەم کەس بوو سەگی بۆ پاسەوانی بەکارھێنا . 
٢٣. پێغەمبەر ئیدریس یەکەم کەس بوو پینووسی بۆ نووسین بەکارھێنا . 
٢٤. نوێژکردن یەکەم کارە کە مرۆڤ لە رۆژی دوایی لێپێچینەوەی لەگەڵی دەکرێت . 
٢٥. پیاز یارمەتیدەرە بۆ لەناوبردنی ژەھری ناو لەش . 
٢٦. پیاز ھۆکارە بۆ پاک بوونەوەی چاو. 
٢٧. کەم خەوی ھۆکارە بۆ خێرا پیربوونی مرۆڤ . 
٢٨. ١٢ ھەنگ ھەموو ژیانی خۆیان تەرخان دەکەن بۆ بەرھەم ھێنانی یەک کەوچکی گەورەی ھەنگوین . 
٢٩. مێشک بە مەبەست ھەندێک زانیاری لە بیر دەکات بۆ ئەوەی تووشی پاڵەپەستۆی زۆر نەبێت . 
٣٠. کەسی زیرەک توانای ھەیە خۆی وەک گەمژەیەک نیشان بدات ، بەڵام پێچەوانەکەی ئەستەمە. 



606بینین‌‌‌
3 ساڵ پێشتر - Apr 2 2021 12:22PM