»  زۆنی زانیاری

سوودەکانی بنێشتی بێ شەکر

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
بنێشت یەکێکە لەو بەرووبوومانەی ھەندێک مرۆڤ ئارەزوو دەکەن بەکاری بھێنن و ئەگەر جۆری بنێشتەکە باش و شەکری تێدا نەبوو ئەوا سوودێکی زۆر بە مرۆڤ دەگەینێت لەوانەش : 
١.کاری مێشک چاڵاکتر دەکات و سەرنجی مرۆڤ بەھێزتر دەکات . 
٢. مرۆڤ بە ئاگاتر دەبێت لەکاتی بنێشت جوین و ئەو جولەیەی دەیکات دەبێتە ھۆی ئەوەی خوێن زیاتر بۆ مێشک و ناودەم بچێت. 
٣. رێگری لە ماندووبوون و رارایی دەگرێت . جێگرەوەیەکی باشیشە بۆ ھەندێک خووی خراپ وەک نینۆک خواردن . 
٤. ددان دەپارێزێت ، ئەگەر بۆ ماوەی بیست خولەک دوای نان خواردن بنێشتت جوویی ئەوا سوودێکی زۆری بۆ دەم و ددانت دەبێت و لیکاوی ناو دەم زیاتر دەبێت . 
٥. سووتانەوەی گەدە کەم دەکاتەوە ورێگری لە ترش بوونی گەدە دەگرێت . 
٦. بۆنی ھەناسەدانی مرۆڤ خۆشتر دەکات . 
٧. یارمەتی جگەرە کێشەکان دەدات واز لە جگەرە کێشان بھێنن . 
٨. وشکی ناو دەم کەم دەکاتەوە . 
٩. ئازاری ناو گوێ کەم دەکاتەوە بەتایبەتی لەکاتی فڕینی فڕۆکە . 
١٠. یارمەتیدەرە بۆ کەم کردنەوە کێش . 
سەرچاوە | پێگەی توب وێب


486بینین‌‌‌
9 مانگ پێشتر - Jul 30 2023 5:13PM