»  زۆنی زانیاری

قاجەکانت بە جوانی و تەندروستی بهێڵەوە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
لەم بابەتە چەند رێنماییەکت بۆ دەخەینە روو بۆ ئەوەی بتوانی پارێزگاری لە تەندروستی قاچەکانت بکەیت . 
١.رۆژانە و بەردەوام قاچەکانت بشۆ ، چونکە ئەگەر قاچەکانت پیس بێت ئەوا دەبێتە ھۆی تێکچوون وسووربوونەوەی قاچەکان ، لەبەر ئەمە پێویستە شەوان قاچەکانت بە سابون و ئاو بشۆیت . 
٢. قاچەکانت بە باشی ووشک بکەوە . 
دوای ئەوەی قاچەکانت شووشت ، ھەوڵبدە بە باشی وشکیان بکەیتەوە بەتایبەتی نێوان پەنجەکان ، چونکە میکرۆب لەم شوێنانە گەشە دەکات و ئینجا بە کرێم چەوری بکە . 
٣. پێستی مردوو لەسەر قاچەکانت مەھێلە . 
ئەو کاتانەی پێست مردوو یا رەق لەسەر قاچەکانت ھەیە بە بەردی تایبەت لە گەرماو لایبدە و ئەمەش دەبێتە ھۆی نوێبوونەوەی پێستی قاچ . 
٤. نینۆکەکانت بە باشی بکە : 
تا پێت دەکرێت نینۆکەکانت بە شێوەیەکی باش بکە رێگە مەدە زۆر زیاد بێت و لەکاتی نینۆک کردن نابێت زۆری بکەیت و زیان بە گۆشتی قاچەکانت بگات . 
٥. کاتی نیوەرۆ باشترین کاتە بۆ پێڵاو کڕین : 
ئەگەر ویستت پێڵاوێکی نوێ بکڕیت ، ئەوا کاتی نیوەڕۆ باشترین کاتە چونکە قاچەکانت گەورەتر خۆی نیشان دەدەن و ئەو پێڵاوەی لەم کاتە دەیکڕی زۆر گونجاو دەبێت بۆ کاتەکانی دیکە و تەسک نابێت . 
٦. ئەگەر پێویست بوو پێڵاوی پاژنە بەرز لەکاتی ئیش کردن لە پێبکەیت ، ئەوا پێویستە لەرێگەی چوون و گەڕانەوە پێلاِوێکی وا لە پێبکەیت کە ئەزیەتت نەدات . 
٧. پێڵاوی پاژنە بەرز تەنھا لە کاتی بۆنە فەرمییەکان لەپێبکە و بەردەوام ئەم کارە مەکە چونکە زیانێکی زۆر بە قاچەکانت دەگەینێت . 
٨. بەردەوام گۆڕەوییەکانت بگۆڕە . 
رۆژانە کە لەکار گەڕایەوە ماڵەوە گۆرەویەکانت بگۆڕە و بۆ رۆژی دواتر گۆرەویەکی دیکە لەپێ بکە ، بۆ ئەوەی قاچەکانت بۆنی ناخۆشی لێ نەیەت . 
٩. بەردەوام سەندڵ یا نەعل لە پێ مەکە . چونکە دەبێتە ھۆی تێکدانی قاچەکان . 
١٠. ئەوانەی تەمەنیان گەیشتووتە ٦٠ ساڵ زیاتر پێویستە زیاتر لە ئەوانی دیکە گرنگی بە قاچەکانیان بدەن ، چونکە لەشی ناسکتر دەبێت و جومگەکان کێشەی زیاتر دەبێت و قاچەکان زیاتر تووشی سەرما دەبن ، لەبەر ئەمە پێویستە زیاتر ئاگاداری خۆیان بن و سەردانی پزیشکی تایبەت بکەن لەکاتی ئێش و ئازاری قاچ . 
سەرچاوە | پێگەی توب وێب . 


513بینین‌‌‌
9 مانگ پێشتر - Jul 30 2023 5:14PM