»  زۆنی زانیاری

چەند زانیارییەک دەربارەی قاچەکانی مرۆڤ

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
قاچەکانی مرۆڤ ھەموو کێشی لەشی مرۆڤ ھەڵدەگرێت ، واتا گەر کێشەیەک لە قاچەکانت ھەبوو ئەوا ھەموو لەشی پێی قەڵس دەبێت و بوونی ھەر کێشەیەک لە قاچ دەبێتە دروست بوونی کێشە لە مل و شان و کەمەری مرۆڤ . 
بەڵام ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە ئەوەیە ، ئەگەر ھاتوو گرنگیت بە قاچەکانت دا ئەوا زۆربەی ئەو کێشانەت نامێنێت و رێگری دەکات لە دروست بوونی ئازار لە دوا رۆژیش بۆت . 
لەم بابەتە چەند راستیەکتان لەسەر قاچەکانی مرۆڤ بۆ دەخەینە .. 
قاچی مرۆڤ پێک دێت لە ٢٦ ئێسک و زیاتر لە ١٠٠ بەستەر . 
قاچەکانی مرۆڤ یەک لەسەر چواری ئێسکی لەشی مرۆڤ پێک دەھێنن . 
قاچەکانی مرۆڤ زیاتر لە حەفت ھەزار ھەستەوەری دەماری ھەیە . 
زیاتر لە ١٢٥ ھەزار رژێنی ئارەقەیی لە قاچەکانی مرۆڤ ھەیە و ئەمەش زیاتر لە ھەر بەشێکی دیکەی لەشی مرۆڤە. 
رۆژانە قاچەکانی مرۆڤ زیاتر لە ٤٠ مللیتر ئارەقە بەرھەم دەھێنن . 
سەرچاوە | پێگەی توب وێب 


669بینین‌‌‌
9 مانگ پێشتر - Jul 30 2023 5:15PM