• بە خەمباری مەچووە سەر جێگا و ھەوڵبدە پێش نووستن کێشەکەت چارەسەر بکەیت .
• ئەو شوێنەی لێی دەخەوی رێکی بێخە ، بۆ ئەوەی بە باشی خەوت لێبکەوێت ، ھەرچەندە شوێنەکە نارێک بێت کرداری خەوەکەت درەنگتر دەبێت .
• پێش نووستن خواردنی قورس مەخۆ . چونکە لەشت خەریکی ھەرس کردنی دەبێت و ئەمەش کاریگەری لەسەر خەوەکەت دەبێت و نا ئاسوودە دەکات .
• پێش نووستن چا و قاوە مەخۆوە ، چونکە رێگری لە خەوتن دەکات .
• پێش نووستن زیکرەکان بخوێنە ، چونکە ئاسوودەتر دەکات .
• با پلەی گەرمی ژوورەکەت مام ناوەند بێـت نە زۆر سارد و نە زۆر گەرم بێت ، چونکە ھەردوو بارەکە کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستیت دەبێت.
• رێگە بدە ھەوای پاک بێتە شوێنی نووستنەکەت ، چونکە ئارامتر دەکاتەوە .
• وادەیەکی دیاریکراو بۆ نووستنی رۆژانەت دابنێ .
• دوور لە ژاوە ژاو و دەنگە دەنگ بخەوە .
• ھەوڵبدەت زوو بخەویت بۆ ئەوەی خەوێکی باش بکەیت .
سەرچاوە | الموضوع