»  زۆنی زانیاری

ماسولکەی بەهێز چۆندروست دەبێت؟

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
زۆرینەی خەڵک ئارەزوو دەکەن لەشێکی رێک وپێکیان ھەبێت و ماسولکەکانیان بەھێزبێت ، چونکە بۆ لایەنی تەندروستیش زۆرباشە ، لەم بابەتە تیشک دەخەینە سەر چۆنیەتی بەھێزکردنی ماسولکەکان. 
١.ئەنجامدانی راھێنانی وەرزشی
ئەنجامدانی راھێنانی وەرزشی بنەمایەکی سەرەکییە بۆ بەھێزکردنی ماسولکەکان و پێویستە رۆژانە ئەنجام بدرێت و ھەندێک جار دەبێت راھێنانەکان زۆر بەھێز بن بەتایبەتی بۆ ئەوانەی سەرووی ١٨ ساڵن ، لەو راھێنانەش بەرزکردنەوەی قورسایی و بەرگری و پاڵنانی جەستە . 
بەڵام ئەوانە تەمەنیان ھەڵکشاوە و دەیانەوێت ماسولکەکانیان بەھێز بکەن ئەوا پێویستە راھێنانەکانیان سووکتر بێت بەبەراورد بە گەنجەکان و دەبێت خۆیان بەدوور بگرن لە پێکان چونکە چاکبوونەوەیان درەنگتر دەبێت. 
٢. پەیڕەوکردنی سیستەمێکی خۆراکی دەوڵەمەند بە پرۆتین
خواردنێکی رێژەیەکی باش لە پرۆتین لە رۆژێکدا یارمەتیدەرە بۆ بوونیاتنانی ماسولکەی بەھێز و چەندین خواردنی زۆر باش ھەیە کە یارمەتیدەرن بۆ بەدەستھێنانی پرۆتین بۆ لەش لەوانەش . 
سەرچاوەی ئاژەڵی : وەک گۆشتی سوور ، مریشک ، ماسی ، ھێلکە ، شیر و بەرھەمەکانی . 
سەرچاوەی رووەکی : نیسک ، فاسۆلیا و چەرەزات ... ھتد . 
٣. خواردنەوەی رێژەیەکی باش لە ئاو
خواردنەوەی ئاو زۆر پێویستە بۆ تەڕیەتی لەش و تەندروستی لەشی مرۆڤ ، ھەرچەندە بەشێکی زۆری مرۆڤەکان رۆژانە بە پێی پێویستی خۆیان ئاو ناخۆنەوە ،ئەمەش کارێکی ھەڵەیە . 
پسپۆڕانی بواری پزیشکی ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکەن کە دەیانەوێت ماسولکەکانیان بەھێز بێت ، پێویستە لەسەریان رۆژانە بڕێکی زۆر باش ئاو بخۆنەوە ئەمەش پێش ئەنجامدانی راھێنانی وەرزشی و دوای ئەنجامدانی راھێنانی وەرزشی . 
پێویستە بەلایەنی کەم تا ١٠ کوپ ئاو بخۆیتەوە ، چونکە لە کاتی راھێنانەکان لەش ئاوێکی زۆر لەدەست دەدات و پێویستە قەرەبوو بکرێتەوە . 
٤. خەوێکی باش بکە
گەر بۆ ماوەیەکی باش پشوو نەدەیت ئەوا کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر ھۆرمۆنی گەشەکردن ، چونکە ھۆڕمۆنەکان بەرپرسن لە گەشەکردن و بەھێزبوونی ماسولکەکان . 
ھەروەھا ئەو مرۆڤانەی بەشێوەیەکی باش ناخەون  ئەوا ئەگەر تووشبوونیان بەم نەخۆشییانە زیاترە : بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن ، خەمۆکی ، قەڵەوی و ھتد . 
لەبەر ئەمە پێویستە مرۆڤ بە لایەنی کەم رۆژانە ٧ – ٨ کاتژمێر بخەوێت . 
سەرچاوە | الموضوع
 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
663بینین‌‌‌
7 مانگ پێشتر - Oct 11 2023 9:53PM