جارێکیان پیاوێک لەناوچەکەی خۆی ئاژەڵێکی گەورەی سەربڕی
دوای ئەوەی سووریکردەوە ، داوای لە براکەی کرد بانگھێشتی دۆست و دراوسێکان بکات بۆ ئەوەی بێن لەگەڵیان بیخۆن .
براکەی چووە دەرەوەی ماڵەوە ھاواری کرد : خەڵکینە فریامان کەون ماڵی براکەم سووتاوە ..
لەم کاتە خەڵکێکی زۆر ھاتن بۆ ئەوەی یارمەتی پیاوەکە بدەن لە کوژاندنەوە ئاگرەکە .
کە ئەم خەڵکە دەھات برا بچووکەکە داوای لێدەکردن بفەرمون بۆ نان خواردن .
برا گەورەکە کاتێک چاوی بەم خەڵکە دەکەوت نەیدەناسین .
بە برا بچووکەکەی گووت : ئەم خەڵکە کێیە ، من زۆربەیان ناناسم .
ئەی کوا ھاورێ و دۆستە ئازیزەکانم ؟.
برا بچووکەکە گووتی : ئەم خەڵکەی دەیانبینی لەماڵەکەی خۆیان ھاتوونەتە دەرەوە بۆ ئەوەی یارمەتیمان بدەن نەک بۆ خوارن ھاتبن ، ئەمان بەراستی شایەنی ئەوەن خوانەکە بخۆن و ھاوڕێ و دۆستی رۆژی تەنگانەن.
پەند لەم چیرۆکە ..
ھاوڕێ و دۆستی ئازیز لە رۆژی تەنگانە بەدەردەکەوێت ، مەرج نییە ھاوڕێی زۆرت ھەبێت ، گرنگ ئەوەیە ھاوڕێی باشت ھەبێت و لە رۆژی تەنگانە بەکەڵکت بێت و سوودی لێ ببینی.
لەھەمانکاتدا پێویستە تۆش کەسێک باش بیت بۆ ھاوڕێ ئازیزەکانت ، چونکە بەم شێوەیە یارمەتیدانی یەکتر لە نێو خەڵکی بڵاودەبێتە و ھەموو کەس ئامادە دەبێت یارمەتی خەڵک بدات بێ ئەوەی چاوەڕێی پاداشت بکات.