»  زۆنی زانیاری

زانیاری بە ژمارە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

١.منداڵ کاتێک لە سکی دایکیەتی ھەست بە دەنگی دایکی دەکات. 
٢.بێچووی پشیلە کاتێک لە دایک دەبێت، بۆ ماوەی ١٠ رۆژ ھیچ شتێک نابینێت. 
٣.لەنێو ئاژەڵان گورگ و گوێدرێژ بەھێزترین ھەستی بۆنکردنیان ھەیە . 
٤. نەھەنگی شین قورسترین ئاژەڵە لەجیھان . 
٥. ھێزی مشک لە ددانەکانی دایە و توانای ھەیە ھەموو شتێک بقرتێنێت. 
٦. گەدەی تیمساح توانای ھەیە ھەموو شتێک ھەرس بکات ئەگەر پۆلاش بێت . 
٧. ئاستی زیرەکی توتی ھاوشێوەی ئاستی زیرەکی منداڵێکی پێنج ساڵانە . 
٨. میسرییەکان لە کۆندا پیازی شیرینیان وەک شیرنەمەنی دەخوارد . 
٩. تیشکی خۆر لە بەیانیان رێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین دی لە خۆ دەگرێت . 
١٠. بەکتریای نێو دەمی مرۆڤ شەوان چالاکترە، لەبەر ئەمە واباشە بەیانیان زوو ددانەکانت بشۆی . 
١١. زوو نووستن و زوو ھەستان لەخەو ، یارمەتیدەرە بۆ تەمەن درێژی. 
١٢.خواردنەوەی یەک کوپ شیر لە رۆژێکدا یارمەتی مرۆڤ دەدات لە پتەوبوونی ئێسکەکانی. 
١٣. خواردنی یەک پرتەقاڵ رۆژانە یارمەتیدەرە بۆ لەناوبردنی میکرۆبەکانی ناو لەش . 
١٤. گەر لە ژوورێک خەوتیت و گلۆپ داگیرسابوو ، زیاتر ھەست بە ماندوو بوون دەکەیت لە خەوەکەت. 
١٥. زۆرینەی منداڵان لەکاتی لەدایک بوونیان رێژەی زیرەکیان ٨٥% ، بەڵام ئەو کەشەی تێدا گەورە دەبن کاریگەری لەسەر دوارۆژیان دەبێت . 
١٦. مێشکی مرۆڤ توانا ھەیە بۆ ماوەی ٤٥ خولەک بێ پچڕان سەرنج بخاتە سەر شتێک. 
١٧. ئەسپ توانای ھەیە بۆ ماوەی چەند مانگێک لەسەر قاچەکانی بوەستێت بێ ئەوەی ماندوو بێت . 
١٨. پشیلە لە تاریکترین شوێن توانای بینینی ھەیە . 
١٩. لە یۆنانی کۆن بۆ یەکەم جار ووزەی ھەڵمی دۆزرایەوە ، ئەمەش ساڵی ٥٠ پێش زاین بوو . 
٢٠. شاری لەندەن لە ساڵی ١٠٠ی زاینی بووە پایتەختی ئینگلتەرا . 
٢١. ئوسترالیا شەشەم گەورەترین وڵاتە لە جیھان .
٢٢. چاوی نەعامە لە مێشکی گەورەترە . 
٢٣. مێرولە ناتوانێت بە لای راستەی بکەوێت . 
٢٤. ئافرەتان دوو ئەوەندەی پیاوان چاوەکانیان دەتروکێنن . 
٢٥. ھەڵۆ لەو ئاژەڵانەیە گەر نەخۆش بکەوێت ، خۆی دەکوژێت . 
٢٦. فیل لە کاتی خەمباری دەگریێت. 
٢٧. شێر ترسی لە بانگدانی بەیانی کەڵەشێر ھەیە . 
٢٨. کورسی کارەبایی تایبەت بە لە سێدارەدان ، لەلایەن پزیشکێکی ددان دروست کرا . 
٢٩. لەشی مرۆڤ زیاتر لە ١٠٠ ملیار خانەی جیاوازی ھەیە . 
٣٠. ئاو رێژەی ٥٠% لەشی مرۆڤ پێک دەھێنێت . 
٣١. گورچیلەکان رۆژانە زیاتر لە ١٨٩ لیتر خوێن پاک دەکەنەوە . 
٣٢. لووتی مرۆڤ توانای ھەیە زیاتر لە ٥٠ ھەزار بۆن لێک جیا بکاتەوە . 
٣٣. مرۆڤ رۆژانە زیاتر لە بیست ھەزار جار ھەناسە دەدات . 
٣٤. مرۆڤی ئاسایی رۆژانە زیاتر لە ١,٤ لیتر میز دەکات. 
٣٥. بچووکترین ئێسکی مرۆڤ لە گویێەکانیەتی .



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3197بینین‌‌‌
4 ساڵ پێشتر - Jul 14 2020 9:05PM