شێخ عەلی تەنتاوی (خودا لێ خۆشبێت) دەڵێت : رۆژێکیان لەماڵەوە بینیم ، کچەکەم ھەندێک برنج و فاسۆڵیا لەسەر سیینەک دانا و ئینجا ھەندێک باینجانی بۆ زیاد کرد لەگەڵ خەیار و چەندە دەنگە قەیسیەک .
کچەکەم دەیویست بچێتە دەرەوە ومنیش گووتم : ئەمە بۆ کێیە ؟
کچەکەم گووتی : ئەمە بۆ پاسەوانەکەیە ... داپیرەم گووتی خواردنی بۆ ببە
منیش گووتم : چەند قاپێک بھێنە و ھەر خواردنێک بە جیا لە قاپێک دانێ .
ئینجا سینیەکە بڕازێنەوە و کوپێک ئاویشی بۆ دابنێ لەگەڵ مڵاک و چەنگاڵ و چەقۆ
کچەکەم چۆنم پێ گووت وایکرد و چووە خواردنەکەی برد
کاتێک گەڕایەوە گووتی : باوکە بۆچی وات کرد .؟
منیش گووتم : خواردن چاکەیەکە بە پارە دەکرێت ، بەڵام رێکخستنی خواردنەکە چاکەیەکە بە ھەست و سۆز دەکرێت!
یەکەمیان سک تێر دەکات .... بەڵام دووەمیان دڵ و دەروون تێر دەکات
شێوازی یەکەم وا لە پاسەوانەکە دەکات ھەست بکات کە سواڵکەرە و ئێمە پاشماوەی خۆمانمان بۆ ناردووە
بەڵام شێوازی دووەم وای لێدەکات ھەست بکات کە کەسێکی نزیکی ئێمەیە و یاخود مێوانێکی ئازیزە
کچی خۆم جیاوازییەکی زۆر ھەیە لە نێوان بەخشین بە پارە و بەخشین بە روح و گیان
بەخشین بە گیان فەزلێکی زۆر گەورەی لە لای خودا و بەندەکان ھەیە
با چاکەکانتان رووپۆش کراوو بێت بە خۆشەویستی و ھەست سۆز .. نەک بە سوکایەتی پێکردن