لە ئێستادا خەڵکانێک لە کۆمەڵگەی ئێمە خەریکی پشیلە بەخێو کردنن بێ ئەوەی زانیاریەکی تەواویان ھەبێت لەسەر بەخێوکردنی ئەم ئاژەڵە لەنێ ماڵ ، لەم بابەتە تیشک دەخەینە سەر گرنگترین زیانەکانی بەخێو کردنی پشیلە لەنێو ماڵ:
١.نەخۆشی فتریاتەکان وەک قەوبا :
بەناوبانگترین نەخۆشیە کە پشیلە بۆ مرۆڤی دەگوازێتەوە و لە ٤٠% پشیلەکان ھەڵگری ئەم جۆرە نەخۆشیەن و ئەم نەخۆشیە لە لای مرۆڤ وەک پەڵە دەردەکەوێت و بەردەوام شوێنەکە دەخورێت .
٢. ئاوسانی پێلوی چاو :
ئەم نەخۆشیە لەلای مرۆڤ دەبێتە ھۆی سووربوونەوەی چاو لەگەڵ دەردانی رژێنێک لە چاو ، دەکرێت ئم حاڵەتە چارەسەر بکرێت لە رێگەی مەرھەم و قەترەی پزیشکی ، ھەروەھا دەکرێت دوای ئەوەی دەستت لە پشیلەکە دا دەستەکانی بە سابوون بشۆیت و رێگە نەدرێت پشیلەکە با ئارەزووی خۆی لە نێو ماڵ ھاتووچۆ بکات.
٣. ئاوسانی لەوزەتێن و قورگ .
میکرۆبی سەبحی ھۆکاری سەرەکی ئەم نەخۆشیەیە و مرۆڤ ئەم میکرۆبە لە پشیلە وەردەگرێت ، دەکرێت رێگری لەم نەخۆشیە بکرێت بەوەی رێگەی نەدرێت پشیلە دەم بخاتە نێو قاپی خواردنەکانی تایبەت بە خاوەن ماڵ .
٤. نەخۆشی ریخۆلەکان :
ئەم نەخۆشیە بەھۆی بەکتریا یەک دروست دەبێت کە پشیلە ھەیەتی و بەکتریایەکە ناوی (کامبیلۆباکتەر ، سەلەمونیلا) یە کە بۆ مرۆڤ دەگوزارێتەوە و دەبێتە ھۆی رشانەوە وسک چوون ، دەکرێت خۆت بپارێزی لەم نەخۆشیە بە لەدەست کردنی دەست کێش لەکاتی خاوێن کردنەوەی پشیلە و دوای ئەوەی دەستت لە پشیلە دا بە باشی دەستەکانت بشۆیت و ھەروەھا پشیلەکە دوور بخەیتەوە لە شوێنی خواردن .
٥. گەزەی پشیلە :
گەزەی پشیلە مەترسی لەسەر ژیانی مرۆڤ دروست دەکات ، چونکە چەند بەکتریایەک لە نێو دەمی پشیلە ھەیە وەک باستیۆریلا کە دەبیتە ھۆی نەخۆشی بۆ مرۆڤ و لە ٧٥ % پشیلەکان ھەڵگری ئەم بەکتریایەن لەیەر ئەمە ئەگەر پشیلە گەزەی لێدای ئەوا پێویستە داوای یارمەتی پزیشکی بکەیت بۆ ئەوەی بە زووترین کات برینەکە چارەسەر بکرێت .
٦. نەخۆشی ڕنەی پشیلە :
ئەم نەخۆشیە بە ھۆی بەکتریای بارتۆنیلا دروست دەبێت و کاتێک مرۆڤ پشیلە لە باوەش دەگرێت و رنەی لە مرۆڤەکە دەدات ئەم بەکتریایە بۆ مرۆڤ دەگوازێتەوە , ئەمەش دەبێتە ھۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش و گەورەبوونی رژێنی لیمفاوی. پێویستشە بزانی کە پشیلە بچووک زیاتر ھەڵگری ئەم جۆرە بەکتریایە بەبەراورد بە پشیلە گەورەکان .
٧. بەکتریای ھەلیکۆباکتەر :
ئەم جۆرە بەکتریایە کە لە پشیلە ھەیە دەبێتە ھۆی دروست بوونی برین لە ریخۆلە دوازدە گرێ، ئەمەش بە ھۆی پیس بوونی خۆراکی مرۆڤ بە پاشەرۆی پشیلە دروست دەبێت ، لەبەر ئەمە پێویستە پشیلە لە شوێنی خواردنی خۆت دوور بخەیتەوە .
٨. نەخۆشی ھاری :
ئەم نەخۆشیە یەکێکە لە نەخۆشییە کوشندەکان کە تووشی مرۆڤ و ئاژەڵ دەبێت ، مرۆڤ کاتێک تووشی ئەم نەخۆشییە دەبێت کە ئاژەڵێکی تووشبوون گەزەی لێ بدات ، ئەم نەخۆشییە کاریگەری لەسەر کۆئەندامی دەمار ھەیە و ھەندێک جار دەبێتە ھۆی مردن.
سەرچاوە | الموضوع