لەوکاتەی عومەری عەبدولعەزیز خەلیفەی موسڵمانان بوو ..
رۆژێکیان کچەکەی بەگریانەوە ھاتە ژوورەوە .
ئەم رۆژە رۆژی جەژن بوو .
خەلیفە عومەری کوڕی عەبدولعەزیز گووتی : کچی خۆم بۆ دەگری .
کچەکەی گووتی : ھەموو منداڵان جلی نوێیان پۆشیووە ، منیش کچی خەلیفەم و جلی کۆنم پۆشیووە .
عومەری کوڕی عەبدولعەزیز زۆر کاریگەر بوو بە گریانی کچەکەی و چووە لای خەزنەداری دەوڵەت و پێی گووت : رێگەم پێدەدەیت مووچەی مانگی داھاتووم خەرج بکەم .
خەزنەداری دەوڵەت گووتی : ئەم پارەیەت بۆ چییە ئەی خەلیفە .
عومەری کوڕی عەبدولعەزیز بەسەر ھاتەکەی بۆ گێڕایەوە ..
خەزنەداری دەولەوت گووتی لاریمان نییە بەڵام بەمەرجێک .
عومەری کوڕی عەبدولعەزیز گووتی : ئەو مەرجە چییە ..!!
خەزنەداری دەوڵەت گووتی : تۆ زەمانەتی ئەوە دەکەیت تا مانگێکی دیکە بژییت ..!!
ئەگەر ئەو زەمانەتەم پێدەدەیت ئەوا منیش ئامادەم مووچەی مانگێکی پێشوەختەت بۆ خەرج بکەم .
عومەری کوڕی عەبدولعەزیز خۆی بێ دەنگ کرد و شوێنەکەی جێھێشت .
کاتێک عومەری کوڕی عەبدولعەزیز گەڕایەوە ماڵەوە کچەکەی رووی تێکرد و گووتی : باوکە گیان چیت کرد .
عومەری کوڕی عەبدولعەزیز گووتی : ئایا ئارام دەگرن و بەیەکەوە بچینە بەھەشت ، یاخود ئارام ناگرن و من بچمە دۆزەخ .
کچەکەی گووتی : باوکە گیان ئارام دەگرین .