چەند زانیارییەک دەربارەی مریشکی رەش
مریشکی رەش یا لامبورگینی یا سیمانی، جۆرە بنەماڵەیەکی دەگمەنی مریشکن کە ئەندەنووسیا و چین ھەیە.
مریشکی رەش لە گرانترین جۆرەکانی مریشکە لە ھەموو جیھان و ھەموو جەستەی رەنگی رەشە وەک پەڕ و گۆشت و ئێسکی ھەتا خوێنیشی رەنگێکی سووری تۆخە کە روو لە رەنگی رەش دەکات.
ئەم جۆرە مریشکە بە زۆری لە ناوچەی جاوەی ئەندەنووسی ھەیە و یەکێکە لە ھێماکانی ھێز و دەسەڵات لەم ناوچەیە و لەلایەن ئەوروپییەکانی گرنگیەکی زۆری پێدراوە .
مریشکی رەش بۆ یەکەم جار لەلایەن ھاوڵاتیەکی ھۆڵەندی لە ساڵی ١٩٩٨ گوێزرایەوە بۆ ئەوروپا و نرخیشی بریتی بوو لە ٢٥٠٠ دۆلاری ئەمەریکی.
خەسڵەتەکانی مریشکی رەش
مریشکی رەش پەڕێکی زۆر نەرمی ھەیە و ناسراوە بە مریشکی حەریری، دەگەڕێتە بۆ سەر بنەماڵەی مریشکی سپی و باڵەکانی زۆر ناسکن و ریشەکانی نەرمن ئەمەش یارمەتی دەدات بۆ پارێزگاریکردن لە پلەی گەرمی لەشی.
ئەم رەنگە رەشەی ھەیەتی دەگەڕێتەوە بۆ خانەیەکی بۆماوەیی کە لەم جۆرە مریشکە ھەیە و پێی دەگوترێت (فیبرۆمیلانوسیس) ئەم مادەبەش یارمەتیدەرە بۆ دەردانی خانەیەکی بۆیەی کە رەنگی رەشی تێدایە.
ھەندێک لە مریشکە رەشەکانی کێشیان دەگاتە ١٨ کیلۆگرام و ئەوەی ئەم مریشکە لە جۆرەکانی دیکە جیا دەکاتەوە ئەوەیە رێژەیەکی زۆر کەم لە چەوری لە گۆشتەکەی دا ھەیە و ئەمەش وا دەکات خواردنی خۆش و تەندروست بێت.
ھەرکەسێک گۆشتی ئەم جۆرە مریشکە بخوات ھەست بە جیاوازییەکی زۆر دەکات لە تامی خواردنەکە.
ھەروەھا خواردنی گۆشتی مریشکی رەش وزەیەکی زۆر بە کەسەکە دەبەخشێت بە تایبەتی ئافرەتی دووگیان و ئەوانەی تازە منداڵیان بووە.
مریشکی رەش لە قاچەکانی پێنج پەنجەی ھەیە و ئەمەش جیای دەکاتەوە لە ھەموو جۆرەکانی دیکەی مریشک و ھەروەھا گۆشتی گوێیەکانی ھیچ پەڕەیەکی نییە و رەنگیشی شینێکی تۆخە.
لە خوار چەناگەی پەڕێکی رەشی ھەیە و وەک ریش دەردەکەوێت و ئەمە زیاتر لە لای نێرەکانی ھەیە نەک مێینەکان و ئەوانەی بەخێوی دەکەن ناویان ناوە مریشکی ریشدار.
سەرچاوە | الموضوع