»  گفتوگۆ

ئازادکردنی ئافرەت لە سروشتی خۆی! (پەرەی دووەم)

کوردزۆن
نووسەر "ئالین ویلەر" لە کتێبەکەی (پیاو و ئافرەت چەند نھێنیەکی بڵاو نەکراوە)    
لە دوای چەند ساڵێک لەکارکردنم لە پێناو ئازاد کردنی ئافرەت، چونکە وا تێدەگەیشتم کە ئافرەت و پیاو یەکسانن، بە گێلیەوە و بەبێ بیرکردنەوە وام مەزەندە دەکرد کە بەراستی ئێمە ھاوشێوەین، من، ھەموو دەم کارم دەکرد وەک رکابەرێک بۆ پیاو، یاخود وام لەخۆم دەگەیاند کاتێک پانتۆڵم لە پێ دەکرد و رووەو شوێنی کارم دەچووم، پێویستیم بە ٤٠ ساڵ بوو بۆ ئەوەی تیبگەم کە من ھەڵەم.
ئایا درۆیان لەگەڵ کردین؟ وەڵامەکە. 
بەڵێ .. ئەو کەسانە وایان نیشانداین کە بەراستی ئێمە ھیچ جیاوازیەکمان لەگەڵ پیاوان نییە و ئێمەش پێمان خۆشبوو، وه‌ قەناعەتمان پێی ھات.
ھەورەھا دکتۆرە "لۆرا شلسنجر" لە کتێبەکەی (ھێزی شاراوەی ژنان) دەڵێت.
من خۆم بە ئافرەتێکی باش دادەنێم و لایەنگیری ئارفرەتانم، بێ بەشکردنی ئافرەت لە رۆڵی ھاوسەر و دایکایەتی، بەشێکی گرنگی لایەنی روحی و سۆزی و جەستەیی ئێمەی برد، زۆر سوپاس بۆ خوا کە لەتەمەنی ٣٥ ساڵی تێگەیشتم کە پێویستە چوارچێوەیەک ھەبێت بۆ سەرکەوتن ئەویش بریتیە لە (خێزان)



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2736بینین‌‌‌
7 ساڵ پێشتر - Oct 26 2017 9:08PM