»  زۆنی زانیاری

ئەم کەسانە لە ژیانی خۆت دوور بخەرەوە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
مرۆڤ لە ژیانی خۆی رۆژانە ھەڵسوکەوت لەگەڵ جۆرەھا خەڵک دەکات ، ھەندێکیان دەبنە مایەی بەختەوەری و یارمەتیدان و ھەندێکیان تەنھا زیانیان ھەیە و ھیچ سوودێکت پێناگەینن ، لەبەر ئەمە پێویستە لە چینی دووەم دوور بکەویتەوە بۆ ئەوەی بە ئاسوودەتر بژیت ، لەم بابەتە تیشک دەخەینە سەر ئەو جۆرە کەسانەی کە پێویستە لەخۆتیان دوور بخەیتەوە . 
١.ئەو جۆرە کەسانەی پێش وەختە لەسەر بابەتەکان و کەسایەتیت بڕیار دەدەن ، بێ ئەوەی ئاگاداری بارودۆخی ژیانی تۆ بن و یا ھیچ زانیارییەکیان لەسەر تۆ ھەبێت . 
٢. ئەو کەسانەی ئیرەیی بە ھەموو شتێک و ھەموو کەسێک دەبەن . 
٣. ئەو کەسانەی دەیانەوێت لەھەموو کارێک جڵەوی سەرکردایەتی لەدەست ئەوان بێت و بوار بە کەسانی دەوروبەر نادەن رای خۆیان بدەن و پێشەنگ بن . 
٤. ئەو کەسانەی خۆپەرست و خۆبەزلزانن و تەنھا خۆیان دەبینن . 
٥. کەسانی نەرێنی و ئەو جۆرە کەسانە لە ھەموو شتێک ساردت دەکەنەوە و رێگریت لێدەکەن ھیوا و ئامانجی گەورەت ھەبێت. 
٦. ئەو کەسانەی لەھەموو شتێک درۆ دەکەن . 
٧. ئەو جۆرە کەسانەی قسەی خەڵک دەھێنن و دەبەن . 
سەرچاوە | پەیجی معلومات عامە 
 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
502بینین‌‌‌
8 مانگ پێشتر - Sep 15 2023 10:56AM