وڵاتی ھۆڵەندا یەکێکە لە خۆشترین و ئارامترین وڵاتەکانی جیھان و چەندین تایبەتمەندی سەرنج راکێشی ھەیە و گرنگترین ئەو شتانەی لە ھۆڵەندا سەرنجی خەڵکی رادەکێشێت .
١.کێلگەکانی تۆلیب :
ھۆڵەندا پێشەنگە لە فرۆشتنی گوڵ و ساڵانە بە بەھای ملیارەھا یۆرۆ گوڵ ھەناردەی وڵاتانی جیھان دەکات و بە ناوبانگترین گوڵیش ، گوڵی تۆلیبە .
لەنێوان مانگی ئادار تا ئایار جوانترین گوڵەکانی ھۆڵەندا پێدەگات و ھەندێک جار پێی دەگوترێت دەریای گوڵ .
٢. پەنیری ھۆڵەندی :
ھۆڵەندا مێژوویەکی دێرینی ھەیە لە دروست کردنی پەنیر و جۆرەھا پەنیری ھەیە و بەشێکی زۆری لە بەرھەمی پەنیر رەوانەی وڵاتانی جیھان دەکات .
٣. کەناڵە ئاوییەکان :
یەکێکی دیکە لە سیما جوانەکانی ھۆڵەندا ، کەناڵە ئاوییەکانیەتی و شوێنێکی سەرنج راکێشە بۆ گەشتیاران و لە ھۆڵەندا ١٦٥ کەناڵی ئاوی جوان و سەرنج راکێش ھەیە .
٤. ئاشی ھەوایی :
لە ھۆڵەندا نزیکەی ھەزار ئاشی ھەوایی هەیە و یەکێکە لە شتە سەرنج راکێشەکانی ئەم وڵاتە ، ھەندێک لەم ئاشە ھەواییانە نزیکەی ٤٠ مەتر بەرزە و لەسەرجەم شارەکانی ھۆڵەندا بوونیان ھەیە .
٥. پیشەسازی گۆزەی شین :
شاری دلفت لە ھۆڵەندا بە بنکەی سەرەکی دروست کردنی سیرامیکی شین دادەندرێت و یەکێکە لە کارە سەرنج راکێشەکان لەم وڵاتە ، یەکەم کارگەی سیرامیکی شین لەساڵی ١٦٥٣ بونیات نراوە و تا ئێستاش ئەم کارگەیە بەرھەمی ھەیە .
٦. بەکارھێنانی پایسکل :
زۆرینەی گەلی ھۆڵەندا بۆ ھاتووچۆی رۆژانەیان پایسکل بەکار دەھێنن و بەکارھێنانی پایسکل بەشێکە لە رۆشنبیری خەڵکی ھۆڵەندا و رێگەی تایبەت ھەیە لە شارەکان بۆ ھاتووچۆی پایسکل ھاوشێوەی ئۆتۆمبێل .
٦. باڵا بەرزەکان :
خەڵکی ھۆڵەندا بەوە ناسراون کە باڵایان بەرزە ، بۆنمونە تێکرا بەرزی پیاوان نزیکەی ١٨٤ سم و بەزری ئافرەتەکانیان نزیکەی ١٧١ سم دەبێت .
سەرچاوە | الموضوع