لەوانەیە زۆر شوێن ھەبێت لە جیھان بتوانی سەردانی بکەی و کاتێک خۆشی لێ ببەیتە سەر یاخود شوێنێکی سەرنج راکێش بێت و بتوانی چەند وێنەیەکی یادگاری لەو شوێنە بگریت ، بەڵام ھەندێک شوێن ھەیە لە جیھان بۆ مرۆڤ ئاسایی نییە سەردانی بکەیت و بە نھێنیەکی زۆر پارێزراوە .
ئەم شوێنانەش بریتین لە :
١.دوورگەی مارەکان لە بەرازیل :
ئەم دوورگەیە نیشتمانی سەرەکی جۆرەھا مارە و دڕندەترین مارەکانی جیھان لەم دوورگەیە کۆبووتەوە ، بە پێی زانیارییەکان لە ھەر مەترێک ئەم دوورگەیە مارێک ھەیە و لە ژمار نایەن .
٢. قەڵای فۆرت نۆکس لە کنتاکی ئەمەریکا :
ئەم شوێنە پارێزراوترین شوێنە لەسەر گۆی زەی و زۆرترین و پتەوتری پاسەوانەی ھەیە ، چونکە خەزێنەی سەرەکی یەدەکی زێڕی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لەم شوێنەیە .
٣. گۆڕستانی تشین شی ھوانگ – چین :
بەپێی زانیارییەکان گۆڕی یەکەم ئیمپراتۆڕی چین لەم شوێنەیە و نزیکەی لاشەی قوڕینی زیاتر لە دوو ھەزار سەربازی لێیە ، پێشبینی دەکرێت زیاتر لە ھەشت ھەزار مۆمیاکراوی دیکەی لێ بدۆزرێتەوە ، رێگە بەھیچ کەسێک نادرێت سەردانی ئەم شوێنە بکات تەنھا شوێنەوارناسان نەبێت .
٤. ناوچەی ٥١ لە نیڤادا :
تا ساڵی ٢٠١٣ بەفەرمی دامەزراوەی ھەواڵگری ئەمەریکای (سی ئای ئەی) دانی بە بوونی ئەم شوێنە نەدەنا ، تا ئێستاش روون نییە چ جۆرە توێژینەوەیەک لەم شوێنە ئەنجام دەدرێت ، تەنھا کەسانی تایبەت بۆیان ھەیە سەردانی ئەم شوێنە بکەن ، ھاوڵاتی ئاسایی بۆی نیە سەردانی ئەم شوێنە بکات .
٥. ناوچەی تشێرنۆبل لە ئۆکرانیا :
شاری تشێرنۆبل گەورەترین کارەساتی ناوکی بەخۆیەوە بینی ، دوا ئەم کارەساتە شوێنەکە کەڵکی ئەوەی نەما خەڵک تێیدا بژیت ، بەھۆی تەقینەوە شوێنی پیتاندنی یۆرانیۆم خەڵکێکی زۆر گیانیان لەدەستدا و خەڵکانێک زۆریش تا ئێستاش بەدەست ئاسەواری ئەم کارەساتە دەناڵێن ، زانایان دەڵێن تا دوو ھەزار ساڵی دیکەش ئەم شوێنە بەکەڵک نیشتەجێبوونی مرۆڤ نایەت.
٦. ئەرشیفی ڤاتیکانی نھێنی :
بریتیە لە کتێبخانەیەکی گەورە و درێژەی رەفەکانی بە گشتی دەگاتە ٥٣ میل و ھەمو بەڵگەکانی دەرباریە کلێسای کاسۆلیکی تێدایە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ھەشتەمی زاینی و پاسەوانێکی یەکجار زۆری ھەیە و مرۆڤی ئاسایی ناتوانێت بچێتە ئەم شوێنە .
سەرچاوە |ثقف نفسك