»  زۆنی زانیاری

چەند زانیاریەکی نوێ ببینە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
زانیاری بە ژمارە 
١.قەڵەرەش یەکەم باڵندە بووە کەلەسەر زەوی ناسراوە . 
٢. ئەمەریکا یەکەم وڵات بوو کە تەلەفزیۆنی تێدا بەکارھات. 
٣. لەساڵی ١٨٩٥ یەکەم ئۆتۆمبێل دروست کرا کەبە بەنزین کاربکات . 
٤. سەربازانی بەریتانی یەکەم چین بوون کە کاتژمێریان لەدەست کرد، ئەمەش لەکاتی جەنگی جیھانی یەکەم بوو. 
٥. وڵاتی مەکسیک یەکەم وڵات بوو شوکوڵاتەی ناسی و بەکاری ھێنا . 
٦. ئیسپانەکان یەکەم وڵات بوون لاستیکیان دۆزییەوە ، ئەمەش ٤٥٠ ساڵ لەمەوبەر بوو . 
٧. زانای موسڵمان سابتی کوڕی قرە یەکەم زانا بوو بەرزی خۆری دیاری کرد . 
٨. زانای ئینگلیزی ئیدمۆن ھالی یەکەم کەس بوو کلکداری ھالی دۆزییەوە و بە ناوی ئەویش ناونرا. 
٩. زانا جۆزێف بریستلی یەکەم زانای بوو لە ساڵی ١٧٧٤ ئۆکسجینی دۆزییەوە . 
١٠ . لویز براون یەکەم منداڵ بوو کە بەشێوەی بلوری لە دایک بێت . 
١١. زانا لیڤنھۆک ، یەکەم کەس بوو زیندەوەر ووردەکانی لە ساڵی ١٥٩١ دۆزییەوە . 
١٢. لەسەردەمی خەلیفە وەلیدی کوڕی عەبدولمەلیک یەکەم پەتای تاعۆن رووی لەدەوڵەتی ئیسلامی کرد. 
١٣. لە رووی زانستیەوە مۆز لەگەڵ رووەکەکان ھەژمار دەکرێت و تەماتەش بە میوە ھەژمار دەکرێت. 
١٤. کاتێک مرۆڤ قسە دەکات ٤٤ ماسولکە بەکار دەھێنێت و کاتێک پێدەکەنێت تەنھا دوو ماسولکە بەکار دەھێنێت. 
١٥. مرۆڤ گەر توڕە بێت ٢٣ ماسولکە بەکار دەھێنێت . 
١٦. مێشولە لەماوەی یەک چرکە ٣٢ جار لە شەقەی باڵی دەدات . 
١٧. فیل توانای ھەیە لە دووری ٥٠٠ مەتر بۆنی لەشی مرۆڤ بکات . 
١٨. مێشکی مرۆڤ پێویستی بە یەک لە سەر پێنجی ئۆکسجینی لەشی مرۆڤ ھەیە . 
١٩. لەشی مرۆڤ نزیکەی ٣٢ ملیار خانەی ھەیە . 
٢٠. ئەو مرۆڤانەی تەمەنیان گەیشتووتە ٦٠ ساڵ نزیکەی ٢٠ ساڵیان بەس بەخەو بەسەر بردووە . 
٢١. پێستی مرۆڤ دوو ملم ئەستوورە بەڵام پێستی فیل ٢٥ ملم ئەستوورە . 
٢٢. لە نێو دوو ملیار مرۆڤ تەنھا یەکێکیان تەمەنی دەگاتە ١١٦ ساڵ یا زیاتر . 
٢٣. مێشکی مرۆڤ لە ٧٨% ئاوە . 
٢٤. ئەو وردە خۆڵەی کە لەسەر جێگەی نووسنت ھەیە نزیکە ٦ ملیار گەردیلە دەبێت . 
٢٥. مرۆڤی ئاسایی رۆژانە دە جار پێدەکەنێت . 
٢٦. مرۆڤی ئاسایی لە ژیانی خۆی نزیکەی ٤٥٤٢٤ لتر ئاو سەرف دەکات . 
٢٧. مرۆڤی ئاسایی ساڵانە نزیکەی ٢٠٠ ھێلکە دەخوات . 
٢٨. گەدەی مرۆڤ ١٤ رۆژ جارێک مادەیەکی لینجی دەردەدات ئەگەر بەخۆی خۆی دەخواتەوە . 
٢٩. مریشکێکی ئاسایی نزیکەی ٢٢٦ ھێلکە دەکات . 
٣٠. ژوژگ نزیکەی ٣٠ ھەزار دەرزی لەپێکھاتەی پێستی دەرەوەی ھەیە . 
٣١. تیمساح توانای نییە زمانەکانی دەربێنێت . 
٣٢. ژمارە ئەستێرەکان لە گەردوون زیاترە لە ژمارەی دەنکە خۆڵەکانی سەر زەوی . 
٣٣. لە وڵاتی چین زیاتر لە ٥٠ ھەزار رووباری جۆراوجۆر ھەیە . 
٣٤. نزیکەی ٢٧٠٠ زمانی جیاواز لە جیھان ھەیە و زۆرینەشی لە کیشوەری ئاسیایە. 
٣٥. فراوانی ھێلانەی ھەڵۆ نزیکەی ٣ مەتر دەبێت . 
٣٦. تەمەنی پەیکەری ئەبو ھۆڵ لە وڵاتی میسر نزیکەی ٣٥٠٠ ساڵە . 
٣٧. لویسی چواردەھەم پاشای فەڕەنسا کاتێک لەدایک بوو ١٠ ددانی ھەبوو . 
٣٨. وشەی زەوی (الارچ) ٢٢٨ لە قورئان ھاتووە . 
٣٩. ناوی پێغەمبەرمان (محمد) (د.خ) چوار جار لە قورئان ھاتووە . 
٤٠. زەکات و بەرۆژووبوون بەیەکەوە لە ساڵی دووەمی کۆچی فەرزکران. 
٤١. پێغەمبەرمان (د.خ) لە ژیانی خۆی یەک حەجی کردووە و ٩ رەمەزان بە رۆژوو بووە . 
٤٢. سەگێک بە ناوی لایکا یەکەم ئاژەڵ بوو کە چووە بۆشایی ئاسمان . 
٤٣. سپێناغ یەکەم جۆری سەوزەوات بووە کە مرۆڤ بەکاری ھێناوە . 
٤٤. شاژنی مێروولەی سپی تەمەنی نزیکەی ٥٠ ساڵ دەژیت . 
٤٥. کێسەڵ بەتەمەنترین جۆری ئاژەڵن و زۆرینەشیان تەمەنیان لە ١٠٠ ساڵ تێپەڕ دەکات . 
٤٦. ھەسارە موشتەری گەورەترین ھەسارەیە لە کۆمەڵەیە خۆر . 
٤٧. قەبارەی ھەسارەی موشتەری ١٣٠٠ گەورەترە لە قەبارەی گۆی زەوی . 
٤٨.ماسی قرش لەو رۆژەی لەدایک دەبێت تا دەمرێت لە جوولە ناکەوێت . 
٤٩.سمۆرە لە وەرزی ھاوین لێدانی دڵی ٢٠٠ جارە لە خولەکێک بەڵام لەوەرزی زستان نزم دەبێتەوە بۆ ٢٠ جار لە خولەکێک. 
٥٠. تیمساح لەگەڵ ئەوەی دڕندەیە بەڵام رێگە دەدات باڵندەیەکی بچووک ددانەکانی خاوێن بکاتەوە و ئازاریشی نادات. 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3518بینین‌‌‌
4 ساڵ پێشتر - Nov 27 2019 4:33PM