»  زۆنی زانیاری

چەند زانیارێکی گرنگ

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

١.دانیشتوانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا ساڵانە٣٥ھەزار تەن مەعکەرۆنە دەخۆن. 
٢.ویلایەتی ھاوای لە ئەمەریکا تاکە ناوچەیە کە داری قاوەی لێ دەڕوێت. 
٣.زانای بەناوبانگ ئەنیشتاین رۆژانە دە کاتژمێر دەخەوت. 
٤.ئەڵمانیا سنووری لەگەڵ نۆ وڵاتی ئەوروپی جیاواز ھەیە. 
٥. ژمارەی ھەڕەمەکانی وڵاتیپیڕۆ زیاترە لە ژمارەی ھەڕەمەکانی وڵاتی میسر . 
٦. لەماوەی ھەر ١٠٠ چرکەیەک ھەورە تریشقەیەک لە زەوی دەدات . 
٧. ئاژەڵی غۆرێلا رۆژانە ١٤ کاتژمێر دەخەوێت . 
٨ . ئەو ترشەلۆکانەی لە ناو گەدەی مار ھەیە توانای ھەیە ئێسک و ددانیش بتاوێنێتەەوە، بەڵام ناتوانێت موو و پێستی ئاژەڵ بتاوێنتەوە . 
٩. زەرافە زیاتر لە ووشتر بەرگەی بێ ئاوی دەگرێت. 
١٠. ژمارەی ھەموو مریشکەکان لە جیھان دوو ئەوەندەی ژمارەی مرۆڤەکان، واتا ھەر مرۆڤێک دوو مریشکی بەردەکەوێت. 
١١. ھێلەکە ھەموو ڤیتامینەکانی تێدایە جگە لە ڤیتامین سی. 
١٢. کوندەپەپۆ توانای نییە چاوەکانی بسوڕێنێت بۆ لایەنەکانی دیکە لە بڕی ئەوە ملی دەسوڕێنێت. 
١٣. مرۆڤی ئاسایی رۆژانە ٢٣ ھەزار ھەناسە دەدات. 
١٤. کاتێک ئاو دەیبەستێت قەبارەکەی بە رێژەی ٩% زیاد دەکات. 
١٥. ئەڵماس رەقترین و پتەوترین مادەیە لە سروشت. 
١٦. درێژترین خۆر گیران ماوەکەی ٧ خولەک و ٣١ چرکە بووە . 
١٧. ئەستێرەی کلکداری ھالی ھەر ٧٦ ساڵ جارێک بەلای زەوی تێدەپەڕێت، ئەم جارەش لە ساڵی ٢٠٦٢ جارێکی دیکە بەلای زەوی تێدەپەڕێت .
١٨. ئاڕمی یارییە ئۆلۆمپیەکان (پێنج بازنەکە) لە ساڵی ١٩١٣ دیزاین کراوە . 
١٩. کۆمپانیا پۆڕش پێش دروستکردنی ئۆتۆمبێل، کاری دروست کردنی تراکتۆر بوو . 
٢٠. تاوەری ئیڤل ١٧٩٢ پلیکانەی ھەیە . 
٢١.کەشتی تایتانیک لە شاری بەلفاستی پایتەختی ئێرلەندای باکوور دروست کرابوو . 




«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2766بینین‌‌‌
4 ساڵ پێشتر - Dec 15 2019 4:08PM