»  زۆنی زانیاری

چەند زانیاریەکی سەرنجڕاکێش

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
زانیاری بە ژمارە 
١.خەلیفە عەلی کوڕی ئەبی تالیب یەکەم خەلیفە بوو کە زیندانی دروست کرد. 
٢. مێشکی مرۆڤ رۆژانە پێویستی بە ھەزار لیتر خوێن ھەیە تا کاربکات.
٣.بەفری وشک بەفرێکە ناتوێتەوە بەڵام راستەوخۆی دەبێتە ھەڵم. 
٤.زانا (ئالفرد باتن) یەکەم زانا بوو کە پێوانەیەکی بۆ پێوانی زیرەکی مرۆڤ دانهێنا. 
٥. بەرزترین دار لە جیھان دەکەوێتە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمەریکی و بەرزییەکەی دەگاتە ٣٦٧ پێ. 
٦. وشتر توانای مەلەکردنی نییە. 
٧. بە شاری قاھیرەی پایتەختی میسر دەگوترێت شاری ١٠٠ دەرگا. 
٨. بە وڵاتی لاوس دەگوترێت وڵاتی ملیۆن فیل. 
٩. ئاوی سوێر تەنھا لە سەدا یەکی ئاوی گۆی زەوی پێک دەھێنێت. 
١٠. نێرینەی ئەسپی دەریا (فرس النھر) لە بری مێینەکەی سکپڕ دەبێت و بێچووی دەبێت. 
١١. دەنگی مراوی دەنگدانەوەی نییە. 
١٢. ئەگەر دووپشک بە ئاگر دەوردرا ئەوا بەخۆی وەدەدات و خۆی دەکوژێت. 
١٣.زنجیرە چیاکانی ئەندێز بە درێژترین زنجیرە چیا دادەندرێن و درێژییەکەیان دەگاتە حەفت ھەزار کیلۆمەتر و دەکەوێتە کیشوەری ئەمەریکاری لاتینی. 
١٤. قەبارەی دڵی ئافرەت لە قەبارەی دڵی پیاو بچووکترە و دڵی ئافرەت خێراتر لێدەدات. 
١٥. لووتی مرۆڤ توانای ھەیە ٥٠ ھەزار بۆنی جیاواز لێک جیا بکاتەوە. 
١٦. کاتێک مرۆڤ قسە لەگەڵ کەسێکی دیکە دەکات ئەوا  لەماوە یەک خولەک ٢٩ جار چاوەکانی دەتروکێت. 
١٧. خانەیەکی لەشی مرۆڤ پێویستی بە ٦٠ چرکەیە بۆ خولێکی تەواو بە لەشی مرۆڤ بکات. 
١٨. زەڕافە رۆژانە بۆ ماوەی نۆ خولەک دەخەوێت و ئەم کارەش بە سێ قۆناغی ئەنجامدەدات. 
٢٠. ھەستی بۆنکردن لەلای پەپولە لە قاچەکانیەتی. 
٢١. دۆلفین لە کاتی نووستن تەنھا یەک چاوی دەنوقێنێت و چاوەکەی دیکەی دەکاتەوە. 
٢٢. ئەختەبووت سێ دڵ و دە قاچی ھەیە. 
٢٣. ئایەتی ٢٨٢ی سوڕەتی البقرە درێژترین ئایەتی قورئانە. 
٢٤. جەنگی نێوان عێراق و ئێران کە ٨ ساڵی خایاند بە درێژترین جەنگی سەدەی بیست دادەندرێت. 
٢٥. کتێبی (تایو، تە ، جینک) بە بچووکترین کتێبی ئاینی لە جیھان دادەندرێت. 
٢٦. ئنجیلی (مرقس) بە بچووکترین ئنجیل دادەندرێت کە لەساڵی ٧٠ی زاینی نووسراوە. 
٢٧. ئایەتی (مدھامتان) بە بچووکترین ئایەتی قورئان دادەندرێت و دەکەوێتە سوڕەتی الرحمن و ئایەتی ٩٤ . 
٢٨. کتێبی (التێریف) لە نووسینی (ئەبی قاسم الزھراوی) بە گەورەترین کتێبی پزیشکی ئیسلامی ناسراوە و لە ٣٠ بەرگ پێکھاتووە. 
٢٩. وشەی (فاسقیناکموە) گەورەترین وشەی لە قورئانی پیرۆز و لە ئایەتی ٢٢ سورەتی الحجر ھاتووە. 
٣٠. پەرتوکی (ریک ودا) کە تایبەتە بە ئاینی ھیندۆسەکانە بە کۆنترین کتێبی ئاینی دادەندرێت لە جیھان. 
٣١. خانەی دانایی (بیت الحکمە) بە دێرنترین کتێبخانەی دەوڵەتی ئیسلامی دادەندرێت. 
سەرچاوە | الموضوع 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2343بینین‌‌‌
4 ساڵ پێشتر - Dec 11 2019 4:37PM