»  تەکنەلۆژیا

چۆنیەتی چارەسەرکردنی فایلە وونبوەکانی ناو فلاش میمۆری

ده‌ریا اسماعیل - ئه‌ندامی به‌شی ته‌كنه‌لۆژیا
ھەموومان ڕۆژانە فایل و داتاکان دەگوازینەوە بۆ سەر فلاش میمۆریەکانمان  و ھەروھا بە پێچەوانەشەوە لە کۆمپیوتەرەکانمان بۆ سەر فلاش میمۆریەکانمان، 
یەکێک لەو کێشانەی کە زۆرجار توشی دەبین بریتیە لە کێشەی وون بوون یاخود دیار نەمانی فایلەکانمانە لەسەر فلاش میمۆریەکانمان، دوای ئەوەی داتاو زانیاریەکانمان دەگوازینەوە بۆ سەر فلاش دوای ماوەیەک دیار نامێنێت و وون دەبن.

لەم بابەتەدا جۆنیەتی دۆزینەوەی فایلە وونبوەکانی سەر فلاش میمۆریتان بۆ ڕوون دەکەینەوە .

سەرەتە ئەو پڕۆگرامە دادەگرین، كلیك بكه‌ بۆ داگرتن

دوای داگرتنی پڕۆگرامەکە پەنجەرەیەکمان بۆ دەکرێتەوە دواتر کلیک لەسەر Recovery The Hide Files دەکەین :


 
پاشان پەنجەرەیەکمان بۆ دەبێتەوە و فلاشەکەمان دیاری دەکەین :
 

دواتر کەمێک چاوەروان دەبین و دەبینین فایلەکانی ناو فلاش میۆریەکەمان کێشەیان نیە و بە دیار کەوتونەتەوە :
 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2516بینین‌‌‌
6 ساڵ پێشتر - Jan 3 2019 2:57PM