»  تەکنەلۆژیا

وێبگەڕێکی نایاب بۆ ھەموو سیستەمەکان

ده‌ریا اسماعیل - ئه‌ندامی به‌شی ته‌كنه‌لۆژیا
ڕۆژانە ھەریەک لە ئێمە بە شێوەیەکی ئاسایی وێبگەڕە جۆربەجۆرەکان بەکار دەھێنێت بەمەستی گەڕانی جۆراو جۆر و وێب سایتە ھەمە جۆرەکان.
ئەوەی  جێی نیگەرانی بەکارھێنەرانی مۆبایلە ھۆشمەندەکان و وێبگەڕە جۆربەجۆرەکان و سیستەمە جیا جیاکانە بریتیە لاە کێشەی ھەبوونی ڕێکلامە جۆربەجۆرەکان و کێشەی زەخیرەکردنی گەڕانەکان و دزەپێکردنی زانیاریە تایبەتیەکانە .
لەم بابەتەی ماڵپەری کوردزۆن وێبگەڕێکی نایابتان پێ ئاشنادەکەین کە کۆمەڵێک تایبەت مەندی ناوازە و ھەمەجۆر لەخۆ دەگرێت کە لە وێب گەڕەکانی تر بەدی ناکرێت.
تایبەتمەندی وێبگەرەکە بریتیە لە 
١- بە ھیچ شێوەیەکی گەرانەکان زەخیرە ناکات
٢- ڕێگری دەکات لە ھەبوونی ڕێکلام لە ناو وێبگەڕەکەو مۆبایلەکەت .
٣- زانیاریەکانت لەناو بڕاوسەرەکە پارێزراوە و دەزە بە زانیاریەکانت ناکات
٤- بۆ ھەردوو سیستەمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بەردەستە 
٥- دەتوانی وەک و زیادکراو بۆ ھەموو وێبگەرەکان بەکاری بێنیت.
لینکی داگرتنی وێبگەرەکە بۆ ھەموو سیستەمەکان
 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2159بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Jun 3 2019 3:14PM