»  تەکنەلۆژیا

ئەپڵیکەیشنێکی ناوازە بۆ قفڵ کردن و شاردنەوەی داتاو زانیاریەکانت

ده‌ریا اسماعیل - ئه‌ندامی به‌شی ته‌كنه‌لۆژیا
ئێمە لە ناو مۆبایلە ھۆشمەندەکانمان خاوەنی کۆمەڵێک داتا و زانیاری تایبەتین و حەزناکەین جگە لە خۆمان کەس ئەو داتاو زانیاریە تایبەتانە ببینێت، بێگومان بۆ قفڵ کردن و شاردنەوەەی داتاو زانیاریەکانمان ئەپڵیکەیشنەکان زۆرن بەڵام زۆرێک لەو ئەپڵیکەیشنانە لە ئاستی پێویست نیە و ھەندێکیشیان بە خۆڕایی نین .
لەم بابەتەی ماڵپەری کوردزۆن ئەپڵیکەیشنێکی ناوازەتان پێ ئاشنا دەکەین کە خاوەنی  کۆمەڵێک تایبەت مەندی ناوازەیە لە وانە :
١- لە ڕێگەی ئەم بەرنامەیەوە دەتوانی تەواوی داتاو زانیاریەکانی ناو مۆبایلەکەت بشاریتەوە تەنانەت ناو  و نامەکانیش 
٢- وێبگەری تایبەت بەخۆی ھەیە کە دەتوانی گەڕانی تێدا ئەنجام بدەی بەبێ ئەوەی کەس بیان بینێت
٣- لە کاتی گەڕان لە وێب گەڕەکە ھیچ پاشماوەیەک لە دوای خۆی جێ ناھێلێت
٤- ھەڵگرتنی تەواوی داتاو زانیاریەکانت وەک و وێنە و ڤیدیۆ و فایلەکانت
٥- درووست کردنی بە شێکی ساختە بۆ ئەوەی لای کەسی بەرامبەر وا دەرکەوێت کە ئەوە وێنە و ڤیدیۆکانتە 
٦- یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی بریتیە لە وێنەگرتنی ئەو کەسانەی دەیانەوێت قفڵی ئەپڵێکەیشنەکە بکەنەوە.
لینکی داگرتنی ئەپڵیکەیشنەکە بۆ سیستەمی ئەندرۆید
كليك بكه‌ بۆ داگرتن 

Image result for Vault - Hide Pics & Videos, App Lock, Free Backup


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3217بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Jun 10 2019 12:56PM