»  تەکنەلۆژیا

بەرنامەیەک بۆ سڕینەوەی وێنە دووبارە کراوەکان بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس

ده‌ریا اسماعیل - ئه‌ندامی به‌شی ته‌كنه‌لۆژیا
ئایفۆن و ئایپاد یاخود سیستەمی ئای ئۆ ئێس یەکێکە لەو سیستەمەی کە بەکارھێنەرێکی زۆری لە دەوری خۆی کۆ کردۆتەوە لەسەرانسەری کوردستان و جیھان.
ھەریەک لە ئێمە  ڕۆژانە بەدوای  ئەپڵیکەیشنەکان دەگەڕێین و دایان دەگرین بەڵام زۆرجار دۆزینەوەی ئەپڵیکەیشنەکان کارێکی ئاسان نیە و پێویستە کاتێکی زیاتر بە فیڕۆ بدەین بۆ گەران بە دوای ئەو ئەپڵیکەیشنانە.
بێگومان لە مۆبایلی ھەموومان وێنە ھەیە و ڕۆژانەش بە شێوەیەکی بەردەوام وێنەی زیاتر پاشەکەوت دەکەین لە مۆبایلەکانمان بەڵام زۆرجار ئەوەی دەبێـتە کێشە بۆ بەکارھێنەران وێنە  دووبارە بوەکانن کە شوێنێکی زیاتر داگیر دەکەن لە بیرگەی مۆبایلەکانمان. 
لەم بابەتەی ماڵپەری کورد زۆن ئەپڵیکەیشنێکی پێویستان پێ ئاشنا دەکەین کە بەکاردێت بۆ سڕینەوەی وێنە دووبارە بوەکانی ناو مۆبایلەکانمان بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس .

لینکی داگرتنی ئەپڵیکەیشنەکە بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس 




«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2693بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - May 27 2019 12:36PM