»  تەکنەلۆژیا

بەرنامەکی نایاب بۆ زانینی نرخی دراوە جیھانییەکان بەرامبەر دیناری عێراقی

ده‌ریا اسماعیل - ئه‌ندامی به‌شی ته‌كنه‌لۆژیا
بێگومان جۆری دراوەکان زۆرن  بە شێوەیەک ھەر وڵاتێک خاوەنی دراوی خۆیەتی بێگومان نرخی دراوی ھەر وڵاتێکیش لە بەرامبەر دراوی وڵاتێکی تر بە شێوەیەکی بەردەوام گۆڕانکاری بەسەر دا دێت .
بێگومان ھەموومان ڕۆژانە بەشێوەیەکی بەردەوام دراوەکان بەکار دەھێنین جا چ دراوی ناوەخۆی ولات بێت یاخود دراوی بیانی  و بە شێوەیەکی بەردەوام شتومەک و کەل و پەلەکانمان دەکرین لە ناوەخۆ یاخود لە دەرەوە ئەمەش وادەکات بە شێوەیەکی بەردەوام پێویستمان بە زانینی نرخی دراوەکان بێت لە بەرامبەر دراوی بیانی .
لەم بابەتەی ماڵپەری کورد زۆن ئەپڵیکەیشنێکی نایابتان پێ ئاشنا دەکەین بۆ زانینی  نرخی دراوەکان بە شێوەیەکی بەردەوام و ڕۆژانە، ئەپڵیکەیشنەکە بە زمانی کوردیە و ھەموو ڕۆژێکیش نرخەکان بە گوێرەی نرخی بازار گۆڕانکاریان بەسەر دادێت.
لینکی داگرتنی ئەپڵیکەیشنەکە بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس 

لینکی داگرتنی ئەپڵیکەیشنەکە بۆ سیستەمی ئەندڕۆید



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2843بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Jun 27 2019 4:57PM