»  کوردستان

تیشکی خۆر ھەورەکان دەبڕێت لە چیای زۆزک

ارام روستایی - دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ر (نووسین)
ئەم وێنەیەی دەیبینن لەسەر چیایی زۆزک گیراوە، کە بەرامبەرەکەی چیای کۆرەکە.
لەم دیمەنە خۆر کەوتۆتە پشت ھەورەکان و ھەورەکان بە شێوەیەکی جوان پەرت بوونە، وە تیشکی خۆرەکە بە پانتایی ناوچەکە بڵاوبۆتەوە.
ئەم جۆرە دیمەنانە لەھەموو کاتێک دەرناکەوێت، تەنھا دوای کەشێکی باراناوی یان بەفر یان بوونی جۆرە ھەورێک وەک ئەوەی لە وێنەکە دیارە.
ئەم وێنەیە لە کانونی دووەمی ٢٠١٨ گیراوە.


فۆتۆ: ارام روستایی
www.aramrustayi.com


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3763بینین‌‌‌
6 ساڵ پێشتر - Mar 5 2018 1:58PM
12